Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
داخویانی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان / سوید
2014-06-28 00:00
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se

داخویانی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان / سوید
خەڵکی خۆڕاگری کوردستان ، دوای ئەوەی کە سوپای پڕ چەکی عێراق بەرامبەر هەڕەشە و هێرشەکانی داعش لە چەند شار و شارۆچکەیەک شکستیان هێنا و سەنگەرەکانیان جێهێشت و ڕایان کرد ، پێشمەرگە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوولاتیانی هەرێمی کوردستان و ئەو ناوچانەش کە مادەی 140 دەیانگرێتەوە ، هەموو ئەو ناوچانەی کۆنترۆڵ کرد ، ئێمە وەک فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید کە نوێنەرایەتی زیاتر لە 40 کۆمەڵەی کوردی دەکەین ، وێڕای پشتگیری تەواومان بۆ پێشمەرگە و ئەو سیاسەتە ژیر و حەکیمانەی سەرکردایەتی کورد بۆ کۆنترۆڵکردنی جوگرافیای باشووری کوردستان ، ئەوە لەهەمان کاتیشدا داواکارین کە پێشمەرگە هەرگیز لەو ناوچانە پاشەکشێ نەکات ، ئەمڕۆ لەئاکامی ئەو ڕەوشەی کە بەسەر عێراقدا هاتوە ، هەلومەرجێکی گونجاو بۆ کورد ڕەخساوە بۆ گەیشتن بەو ڕۆژەی کە کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان ئاواتی بۆ دەخوازێ ، ئەویش گەڕانەوەی ئەو ناوچانەیە بۆسەر هەرێمی کوردستان و ڕاگەیاندنی وڵاتێکی سەربەخۆیە ، ئەوەش تەنیا بە یەکڕیزی و یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی کورد بەدی دێت .
دەبا هەموو بۆ کوردستان پێشمەرگە بین و بەیەکێتی و یەکگرتوویی ئایندەی کوردستان مسۆگەر بکەین .
بژی کورد .. بژی کوردستان
شەکاوە بێت ئاڵای بەرز و پیرۆزی کوردستان

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید