Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
نەورۆزتان پیرۆزبێت
2021-03-20 16:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
پەیامی فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید بە بۆنەی جەژنی نەورۆز هێژایان فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لە هەموو گەلی كوردستان پیرۆز دەكات . مخابن لەبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا ، ئەمساڵ وەكو ساڵانی پێشوو ناتوانین جەژنی نەورۆز پیرۆز بكەین ، كە بە هەزاران ڕەوەندی كورد لە هۆڵەكاندا بەبەرنامەیەكی كلتوری و هونەری بە هەڵپەڕكێ و گۆرانی بەشدارییان تێدادەكرد ، لە سەیرانگاکاندا ئاگری نەورۆز دەكرایەوە ، بەڵام هیچ هۆکارێک نیە کە خۆشەویستی و پەرۆشیمان بۆ نەورۆز لە دڵماندا بسڕێتەوە . نەورۆز بۆتە سیمبۆلی بەرخۆدان و ئازادی لە ژیانی گەلی کورد . نەورۆز جۆش وخرۆشێکی نوێ ئەدات بە گەلی کورد ، خۆشەویستی و ئازادی و ئاشتی لە دڵماندا دەچەسپێنێ . وەک دەزانن ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر ترسناكە لە سەر ژیانی مرۆڤ ، هەر بۆیە هیوا و داخوازی ئێمە لە گەلەکەمان ئەوەیە ، کۆبوونەوەی بەکۆمەڵ نەکەن ، گەر بشکرێ ، لە 8 کەس زیاتر نەبێت و خۆیان بپارێزن . خوشک و برایانی خۆشەویست ؛ وڵاتانی داگیرکەر چەندین ساڵە نکۆڵییان لە هەبوونی گەلی کورد کردوە ، زمان و کولتووری ئێمەیان قەدەغە کردوە ، لەسەر داوای مافە ڕەواكانی خۆمان ، زیندانی كراوین وئەشکەنجە و سزا دراوین . لە دێرسم ، لەگەلی زیلان ، لە بارزان ، ئەنفال ، هەڵەبجە و لە شەنگال کۆمەڵکوژ کران . لە باشووری کوردستان حکومەتێکی فیدراڵ هەیە . پێویستە هەموو پارتەکانی کوردستان ڕێز لە سەروەری باشووری کوردستان بگرن ، زەمینە بۆ هێرشی دوژمن بۆ سەر خاکی کوردستان خۆش نەكەن . پشتیوانی لە ڕێککەوتنی شەنگال لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا بكەن . کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان نەبێتە داردەستی هیچ ووڵاتێكی داگیركەر و فشاری هیچ وڵاتێک لەسەرخۆی قبوڵ نە كات . پێویستە کورد یەکڕیزی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆی بپارێزێت . حکومەتی ئاکەپە و هاوکارەکەی مەهەپە لە باکوری کوردستان دژایەتی بوونی کورد دەکەن و بە بیانووی توندوتیژی باری نائاسایی لە کوردستان ڕاگەیاند ، هەر کەسێک دژی دەسەڵاتی ئاکەپە و ئەردۆغان بێت دەستگیر دەکرێت . زیندانەکان پڕن لە ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدار ، ڕژێمی تورکیا وەنەبێ تەنیا هەرەشە بێت بەسەر کوردانی باکوور ، بەڵکو هەرەشەشە بۆ سەر پارچەکانی دیکەی کوردستان . دوای سەرکەوتنی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان ، تورکیا و ئێران و عێراق لە دژی کورد ڕێککەوتن و هێرشیان کردە سەر کەرکووک ، ئیدارەی کەرکووک لە کوردان سەندرایەوە ، دەوڵەتی تورکیا عەفرین و سەرێ کانی داگیرکرد . هێرش و داگیرکردنی عەفرین بەردەوامی پیلانی داگیرکردنی کەرکووک بوو. بێدەنگی وڵاتانی ڕووسیا ، ئەمەریکا و ئەورووپا ، هاندەربوون بۆ ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا هیچ هەستێکی مرۆڤایەتی نەمێنێ . تورکیا لەڕێگای ئەو سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەیەوە دەیەوێت ڕۆژئاوای کوردستان بەعەرەب بکات و دیموگرافیای ئەو پارچەیە بگۆڕن . بەڵام گرنگترین شت یەکڕیزی و ماڵی کوردانە . دەبێت ڕێککەوتننامەی هەولێر و دهۆک ببێتە بنەمای ڕێکەوتنی پارتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان . ئەگەر کورد لەناوخۆیدا یەکریزی و یەکهەڵوێست بێت ، هیچ هێزێک ناتوانێت لە دژی کورد بوەستێتەوە ! نابێت ئەوەشمان لەبیر بچێت کە ژەهراویترین دوژمنی کورد ڕژێمی خوێناوی ئێرانە . ئێران پشتیوانی هەموو هێزە تیرۆریستەکانە لە ناوچەکەدا . زیندانیکردن و لەسێدارەدانی وڵاتپارێزانی کورد بووەتە کاری ڕۆژانەی ڕژێمی ئێران . دووبارە نەورۆزتان پیرۆزبێت فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید 2021-03-21