Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
دەبێت PKK ڕێز لە سەروەری حکوومەتی هەرێمی باشووری کوردستان بگرێت
2021-06-06 10:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
دەبێت PKK ڕێز لە سەروەری حکوومەتی هەرێمی باشووری کوردستان بگرێت ! بەرەبەیانی 2021-06-05 پەكەكە كەمینێكیان لەچیای مەتین بۆ پێشمەرگە دانابوو ، لەكاتێكدا كە پێشمەرگە دەیانویست ئەو ڕێگایە لە مین پاكبكەنەوە ، بەداخەوە لە ئەنجامدا 5 پێشمەرگە شەهید بوون و 7 پێشمەرگە ش برینداربوون . کێ سوودی لەم هێرشە وەرگرت ؟پ.ک.ک بە کوشتنی پێشمەرگەکان چ قازانجێكی كردو چ سودێكی وەرگرت ؟ وەڵامی ئەم پرسیارەش ئەوەیە کە هێرشەکانی پەکەکە تەنها سود بە دوژمنان دەگەیەنێت . باشووری کوردستان خاوەنی سیستەمێكی فیدراڵی باوەڕ پێكراوە ، حکومەت و پەرلەمانی هەیە و خاوەن قەوارەیەكی سیاسیە وپێشمەرگە هێزی فەرمییە بۆ پاراستنی باشووری کوردستان . پێویستە هەموو کورد و کوردستانیان ڕێز لە سەروەرییەکانی حکوومەتی هەرێمی باشووری کوردستان بگرن . هەموو کوردێک مافی ئەوەی هەیە لە باشووری کوردستان بژی ، بەڵام هیچ کەس و هێزێکی چەکدار مافی ئەوەی نییە جگە لە پێشمەرگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، چالاکی چەکداری لە باشووری کوردستان ئەنجام بدەن . هیچ ئەرگومێنتێك نییە كە كوشتنی پێشمەرگە بەدەستی چەكدارانی پەكەكە بەڕەوا بزانێ ،خەڵکی کوردستان تا ئێستا هیچ سودێکی لە شەڕی چەکدارانی پەکەکە وەرنەگرتووە . شەڕی پەکەکە تەنها بۆتە هۆكاری وێرانكردنی گوندوشارەكان وبە كوشتدانی هەزاران خەڵكی سڤیل . ئێمە وەک فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید ، ئیدانەی هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە دەکەین . پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەكەین . هیوای چاكبونەوەش بۆبریندارەكان دەخوازین . 05.06.2021 فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید