|
پیرۆزبێت 96 مین ساڵیادی شۆڕشی 1925 |
|
2021-02-12 18:00 |
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید |
info@fkks.se |
|
پیرۆزبێت 96 مین ساڵیادی شۆڕشی 1925
2021/2/13 – 1925/2/13
96ساڵ لەمەوبەر و لە 13 یشوباتی 1925 دا لە باکووری کوردستان ڕاپەڕینێکی نەتەوەیی ڕوویدا. ئەم ڕاپەڕینە لە سەدەی بیستدا یەکێک بوو لە ڕاپەڕینە جەماوەریەکانی کورد . ڕاپەڕینی1925 زیاتر بە شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ناسراوە ،
ئەوهێزەی کە لە پشت ئەم شۆڕشە دابوو ، کۆمەڵەی ئازادی سەربەخۆیی کوردستان
بوو.
پێش ڕاپەڕینی نەتەوەیی 1925 ، لە ناوچەی ( هەکاری ) ڕاپەڕینێکی بچووک هەبوو دوای ئەو ڕاپەڕینە سەرۆکی کۆمەڵەی ئازادی سەربەخۆیی کوردستان خالید بەگ جیبریلەگەڵ چەند ڕێبەرێکی تری ئازادی دەستگیرکرا . دوای دەستگیرکردنیان شێخ سەعید بەرپرسیاریەتی تەڤگەری ئازادی گرتە دەست .
لە ساڵی1918 تا 1923 تورکەکان بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ کورد نەرم دەکرد و بەڵێنیان بە کورد دا کە مافی کورد بە ڕەوا دەزانن و بۆیان دەگەڕێننەوە . بەڵام دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا لە ساڵی 1923 دا ، هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر بە کورد گۆڕا و نکۆڵیان لەکورد دەکرد .
لە بەهاری 1924 دا ، کۆمەڵەی سەربەخۆیی کوردستان-ئازادی لە کۆنگرەیەکدا بریاریدا کە لە 21ی ئازاری 1925 و لە ڕۆژی نەورۆزدا دەست بە یاخیبوون بکات بەڵام ڕاپەڕین بەر لە چەند ڕۆژێک و پێش ئەو کاتەی کە پلانی بۆ داڕێژراوبوو دەستی پێکرد.
لە 8ی شوبات دا شەڕ و ناکۆکی نێوان جەندرمە تورک و کوردەکان لە گوندی پیرانی سەر بە دیاربەکر پەرەی سەند و خودی شێخ سەید سەرکردایەتی شەڕەکەی دەکرد ، لە ماوەیەکی کەمدا نزیکەی هەموو قەزا و ناحییەکانی دیاربەکر ، شاری خارپێت و 12 پارێزگا و بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی کوردستان ئازاد کران و کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی شێخ سەعیدی پیران .
تورکەکان لە مەترسی گەورەدا بوون ، هەر لەبەر ئەوە هێزێکی گەورە کە بریتی بوو لە 200 هەزار چەکدار بە هەموو جۆرە چەکێکەوە ڕەوانەی کوردستان دەکات و شەڕێکی خوێناوی هەڵدەگیرسێ و چەکدارانی کورد بە بەرامبەر چەکدارانی تورک زۆر کەمبوون ، بۆیە لەئاکامدا لەشکری کورد دەشکێ و شێخ سەعید و هەڤاڵانی دەستگیر دەکرێن و لە 4ئەیلوولی ساڵی 1925 شێخ سەعید لەگەڵ 47 هەڤاڵانی لەسێدارە دەدرێن ...
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید ڕاپەڕینی نەتەوەیی ساڵی 1925پیرۆز دەکات ، نەمری بۆ شێخ سەعیدی پیران و هەموو شەهیدانی ڕاپەڕینەکەی ساڵی1925 بژی کورد ... بژی کوردستان
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید!
12.02.2021
|
|