Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
ئاڵای كوردستان ناسنامەی ئێمەیە
2020-12-16 22:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
ئاڵای کوردستان ناسنامەی ئێمەیە ئاڵا بۆ هەموو نەتەوەیەک بایەخ و گرنگایەتی و تایبەتمەندی خۆی هەیە ، هێما و ناسنامەی هەموو نەتەوەو دەوڵەتانە . ئاڵای کوردستان کە ئەمڕۆ کورد بەکاری دێنێت ، لەساڵی 1919 لەلایەن ( کۆمەڵەیا رێکخستنا جڤاکی کوردستان ) درووست کرا ، ئەمساڵ تەمەنی دەبێتە 101 ساڵ ، لەماوەی سەد ساڵی ڕابوردوودا هەندێ گۆڕانکاری بچووک کراوە ، بەڵام ئەوە هەر ئەو ئاڵایەیە کە 100 ساڵ لەمەوبەر بەکارهێنراوە . گومانی تێدا نییە کە 6-7 هەزار ساڵ لەمەوبەر دایک و باوکی کوردان ئاڵاکەیان وەک هێمایەک بەکارهێناوە . بەڵام هیچ بەڵگەیەک لە دەست کوردەکاندا نییە کە دەوڵەتەکانی وەک هیتی ، میتانی ، حوڕیان ، سوباری خالیدی ، کاردۆخ ، کاسی ، شەدادی ، مەروانی ، مەد و چەندین میرنشین و دەسەڵاتداریەتی کوردی وەک : بۆتان ، سۆران ، ئەردەڵان ، بادینان و بابان و زۆری تر ، کە خاوەنی لەشکر و سوپای خۆیان بوون ، بۆیە ناکرێت بەبێ ئاڵا و هێمای نەتەوەیی بن . ئاڵای کوردستان لە زۆر شۆڕش و ڕاپەڕینی کورداندا هەڵکراوە . لە 22 ی کانوونی دووەمی ساڵی 1946 دا و لەڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان ، پێشەوای نەمر ئاڵای کوردستانی لەمهاباد هەڵکرد ، دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان و بەر لەشەهیدبوونی پێشەوا قازی محمەد ، ئاڵای کوردستان ڕادەستی ژەنەراڵ مستەفا بارزانی دەکات و ئێستاش لەباشووری کوردستان پارێزراوە و لەسەر هەموو دام ودەزگا حکوومیەکان هەڵکراوە . دوای ڕاپەڕین و بەتایبەتی دوای ساڵی 1992 ئەو ئاڵایە لەکوردستان لەسەر هەندێ دامودەزگا هەڵدەکرا ، بەڵام لە 1999-11-11 دا و بە بریاری پەرلەمانی کوردستان ئەو ئاڵایە بەفەرمی کرا ، لەبەرواری 1906- -2004 پەرلەمان ڕۆژی 17/12 ی هەمووساڵێک بەڕۆژی ئاڵای کوردستان ناساند . پاراستنی ئاڵای کوردستان ، پاراستنی بەها نەتەوەییەکانی کوردە . بۆیە زۆر گرنگە کە کورد بە گیانێکی نیشتیمانپەروەرانە و بە وشیارییەکی نەتەوەییەوە ڕێز لە ئاڵای کوردستان بگرێ و بیپارێزێ . ئاڵای کوردستان هێما و ناسنامەی کوردانە ! فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان سوید