Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
بەیاننامە
2015-05-11 00:00
فیدراسیۆنی کۆمەڵەکوردستانییەکان لە سوید
info@fkks.se
بەیاننامەی کومیتەی "هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان" سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییەی شاری مهاباد
کومیتەی " هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان" لە وڵاتی سوید سەبارەت بە مەرگی گوماناوی کچێکی کوردی مەهابادی بە ناوی فەریناز خوسرەوانی کە بۆ ''پاراستنی کەرامەت و نامووسی'' خۆی و بۆ پێشگیری لە دەستدرێژیی فەرمانبەرێکی ''ئیدارەی گەشتیاری''، لە نهۆمی چوارەوە خۆی فڕی داوەتە خوارەو، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیە
رۆژی دووشەممە ٥ ـ ٥ ـ ٢٠١٥ی زایینی، " فەریناز خوسرەوانی" خاوەن بڕوانامەی لیسانسی کۆمپیوتەر و کارمەند لە هوتێل " تارا"ی شاری مەهاباد، بە شێوەیەکی گوماناوی لەلایەن کەسێکی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ناچار دەکرێ پەنا بەرێتە بەر خۆکوشتن و لەنهۆمی چوارەمی هوتێلەکەوە خۆی دەخاتە خوارەوە و گیانی لەدەست دەدات.
خەڵکی شاری مەهاباد کوژرانی " فەریناز" یان بەوشێوەیە وەک بێ رێزی کردنێک بە شەڕەف و کەڕامەتی کورد هەستی پێکرد و دەستیان دایە ناڕەزایەتی دژ بە ئەنجامدەرانی ئەو جەنایەت و کاربەدەستانی ڕژیم و لەو شارەدا.

رۆژی پێنج شەممە ٧ ـ ٥ ـ ٢٠١٥ی زایینی، خۆپێشاندانێکی بەربڵاو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و نیشاندانی رق و توڕەیی بەرانبەر ئێران و ئاگادار کردنەوەی کاربەدەستانی ڕژیم لە هەمبەر هەر چەشنە تاوانێکی دیکە، لە ژێر هەر ناوێکی بەڕێوە چوو.
لەو خۆپێشاندانەدا خەڵکی خوێن گەرم و لاوانی شاری پێشەوای نەمر، هوتێل " تارا" یان ئاگری تێبەردا، لەو خۆپێشاندانەدا سەرەڕای ڕووبەڕوو بوونەوەی هێزە سەربازی و ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە و بریندار بوون و گرتن و بێ سەرەوشوێن کردنی چەندین کەس، خەڵکی خۆڕاگری ئەو شارە بێ هەڵوێست نەبوون و بەرانبەر بە جەنایەتکارانی ڕژیم بێ دەنگیان شکاند.
کومیتەی "هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان" لە وڵاتی سوید، کوژرانی گوماناوی " فەریناز خوسرەوانی" مەحکوم دەکات، هاوکات پشتیوانی خۆی بۆ هەر چەشنە ناڕەزاییەتیەکی خۆپیشاندەرانی شاری مەهاباد و سەرجەم شارەکانی تری کوردستانی رۆژهەڵات دەردەبڕێت.
لەو پێوەندییەدا داوا لە ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کۆمەڵی مەدەنی و هێزە سیاسییەکان دەکات کە لە بەرامبەر کار بەدەستانی ئێران بۆ شکاندنی کەڕامەتی مرۆڤی کورد، بێدەنگ نەبن و وێڕای مەحکوم کردنی کوژرانی " فەریناز خوسرەوانی" کار بکرێت بۆ بەسزاگەیاندنی پلان داڕێژەرانی سەرەکی ئەو رووداوە.
لە کۆتاییدا کومیتەی "هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان" خۆی بە شەریکی خەمی بنەماڵەی " فەریناز خوسرەوانی" دەزانێ و هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ بریندارانی خۆپێشاندانەکە دەخوازێت. بە هیوای کوردستانێکی ئازاد و دوور لە هێرش و هەڕەشەی داگیرکەران.


کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لە سوید
٨ی مای ٢٠١٥ی زایینی