Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی شاری كریستیانستاد
2012-01-22 20:00
جوتیار شەریف
jotiarsharif@fkks.se




کۆمه‌ڵه‌ی کوردی شاری كریستیانستاد کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی¨ خۆی به‌ به‌شداری زۆرینەی‌ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ لە رۆژی شه‌ممه‌ رێکه‌وتی 21/10/2012 کاتژمێر 11:30 بە دەقەیەك راوەستان بۆ گیانی پاكی شەھیدانی كورد و كوردستان دەست پێكرد.
پێشه‌کی سەروكی کۆمه‌ڵه‌ كاك خەسرو خەلیلی به‌خێرهاتنی به‌شداربوانی کۆنگره‌ و مێوانانی كرد كە پێكھاتبون لە جوتیار شه‌ریف ئەندامی کومیته‌ی کارگێڕی فیدراسیون و بەرپرسی پەیوەندییەكانی ناوخۆ و عادل دھوكی بەرپرسی ھەرێمی پێجی فیدراسیون كرد و بە ھەلبژاردنی دیوان كە پێكھاتبوو لە :
1.جوتیار شریف 2.د.قیێمەت میرخان 3. رزگار عبدالمجید
و بە پەسەند كردنی روژەڤی كۆنگرە لە لایەن ئەندامان بە شێوەی خوار بەرێوەجوو:

وتاریی فیدراسیۆن له‌ لایه‌ن جۆتیار شه‌ریف و بەخیرھاتنی ئەندامان و سوپاسی كۆمەلەی كوردی بو كار و خەباتی ئەم سالەی كرد و دووای باسی رەوشی فیدراسیون و كار و چالاكییەكانی كە لە ماوەی ئەم سالە ئەنجام دراووە و زانییاری دەربارەی كور و سمینارەكانی فیدراسیون كە لە بوارە جیاوازەكان ئەنجامی داوە بۆ به‌شداربوان و بەرسڤی پرسیاری ئەندامانی كۆنگرە دەربارەی فیدراسیونی كرد. كاك عادل دھوكی دوای سۆپاسی دەربارەی ھەرێمی پێنج و چالاكییەكانی كۆمەلەكانی ئەم ھەرێمە و چونیەتی كاری كۆمەلەكانی بو بەشداربووان باس كرد.

راپۆڕتی کار و خەباتی کۆمه‌ڵه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسی كۆمەلە كاك خەسرو خەلیلی پێشكێشكرا و باسی چالاكییەكانی كۆمەلە كرد كە له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو ئەنجام درابوون لە مانە چالاكی ژنانی كۆمەلە لە وەرزی ھاوین و یادی 8 مارس روژی ژنان و كورشی موسیقا بۆ گەنجانی كۆمەلە و بیرەوەریە نەتەویەكانی كورد وەك یادی ھەلەبجە و نەوروز و زور كۆر و سمینار لە ئەندامانی كۆمەلە بەشدارییان تێدا كردووە.
.
راپۆڕتی به‌شی ماڵی کۆمه‌ڵه‌ كە باسی رەشی ئابوری كۆمەلە و ئەو پروژانە كە ئەنجام دراون و چونیەتی ھاتنی یارمەتی سالانە بو كۆمەلە و بەخشینی یارمەتی ھەندێك ئەندامانی كۆمەلە دوای خواندنی راپۆڕتی كۆمیتەی رڤیسۆر و د‌ستخۆشی له كۆمیتەی كارگێری کومەلە کرد.

ره‌خنه‌ و پیشنیاری به‌شداربوانی کۆنگرە له‌ سه‌ر هه‌ردوو راپۆرتی چالاكی و راپورتی دارایی‌ له‌ لایه‌ن ئەندامانی کۆنگره‌ و پەسەند كردنی راپۆڕته‌کان به‌ تێكڕای ده‌نگ و دوو پێشنیار لە فیدراسیون كرا:
یارمەتی دارایی بكرێت لە بەر ئەوەی رەوشی ئابوری كۆمەلە باش نییە و كۆنگرە و كونفرانسی سالانەی فیدراسیون لە باژارەكانی تری سوێد بێتە ئەنجامدان.

ھەلبژاردنی كۆمیتەكانی كۆمەلە بە شێوەی خوارەوە، كۆمیتەی كارگێر:

1.ئەحمەد بابان سەروكی كۆمەلە 2.كەرەڤان سربحی 3.تارق محمود 4. بەھزاد حاجی
5.بالا رزگار 6.علی ئیبراھیم 7.بوھار میرخان

كۆمیتەی چاڤدێر:

1.خەسرو خەلیلی 2. د. قیسمەت میرخان 3. رزگار عبدالمجید
بۆ بەشداریكردنی كۆنگرەی فیدراسیون كۆنگرە بریاری دا كە ئەندامانی كۆمیتەی كارگێر و كۆمیتەی چاڤدێر وەك نوێنەرانی كۆمەلە بەشداری بكەن و كۆنگرە بە خوێندنی سرودی ئەی رەقیب كوتای پێ ھات .