Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
داخویانی لەسەر کردەوە تیرۆرستەکەی هەولێر
2021-02-16 22:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@hotmail.se
داخویانی لەسەر کردەوە تیرۆرستەکەی هەولێر 2021-02-15   بەمەبەستی تێکدانی ئارامی و سەقامگیری کوردستان ، گرووپێکی تیرۆرستی سەر بە حەشدی شیعی بەچەند مووشەکێک هەولێری پایتەختیان کردە ئامانج کە لەئاکامدا چەند شەهید و بریندارێکی لێکەوتەوە . ئێمە وەک فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید ، وێڕای شەرمەزارکردن و ڕیسواکردنی ئەو کارە تیرۆرستیە ، پشتگیری خۆمان بۆ ئەو قەوارە سیاسیەی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە ، داواکاریشین کە بەیەکڕیزی نێو ماڵی کورد و یەکهەڵوێستی پارت و لایەنە کوردستانیەکان ، دەسکەوتەکان بپارێزن و بەپێی بڕگە و مادە دستووریەکان ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان بگەڕێننەوە سەر هەرێمی کوردستان ، کە زامنی بەرقەراربوونی ئارامی و سەقامگیری کوردستانە . نەمری بۆ شەهیدانی کردەوە تیرۆرستەکەی هەولێری پایتەخت و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین .     فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید