|
ڕۆبۆسکی زامێكی قوڵ لە جەستەی مرۆڤایەتی |
|
2020-12-27 22:00 |
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید |
info@fkks.se |
|
ڕۆبۆسکی زامێكی قوڵ لە جەستەی مرۆڤایەتی
لە 28ی کانوونی دووەمی 2011 لە گوندی ڕۆبۆسکی سەربە ئولودرێ لە باکوری کوردستان، 38 کۆڵبەر لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کران . لەو 38 کەسه 17 یان منداڵ بوون و 4 کەسیش بە برینداری ڕزگاریان بوو .
ئەوکۆڵبەرانە خەڵکی گوندەکانی ڕۆبۆسکی و بێجوح بوون، کە دەکەونە سنووری باکور و باشووری کوردستانەوە ، خەڵکی ئەو گوندانە بە کۆلبەری ژیانی خۆیان بەسەر دەبەن وە سوپای توركیا ئاگادار بوون وزۆرجار باجیان لێ دەسەندن ، بۆیە لە دۆخی لەو جۆرەدا زانیارییان بە گوندنشینان درا کە ئەو ڕۆژە کۆڵبەری ئەنجام نەدەن چونكە لەو ڕۆژەدا لەو ناوچەیە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەنجام دەدەن .
بەڵام لە 28.12/2011 دا هەوری ڕەش دەستی بەسەر ڕۆبۆسکیدا گرتووە و ئاسمان تاریک بووە، لە دۆڵی ڕۆبۆسکی 38 هاوڵاتی سیڤیل بۆردومان کران ، لە هێرشە ئاسمانیەکانی دەوڵەتی تورکدا 38 کەس کوژران. لەو هێرشەدا 34 کەس ژیانیان لە دەستداوە و 4 کەس بریندار بوون . حکومەتی ئاکەپە کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی بە ڕووداو لە قەڵەم دا و گوندنشینەکانی وەكو گەریلا سەیر كرد ، بەڵام پاشان نەعیم شاهین وەزیری ئەو کاتە وای دانا كە : «ئەو گوندنشینانەی کوژراون، لەگەڵ گەریلا هەڤاڵبەندییان هەبووە ، بۆیە کوژراون »
لەسەر ئەم پرسە لە ئەنجومەنی تورکیا کۆمیتەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەكەی ڕۆبۆسکی دامەزرا ، بەڵام مخابن پشتگوێ خراو بێدەنگی لێكرا .
توركیا باش دەزانێ کە ئەو کەسانەی کوژراون هاووڵاتی
سڤیل بوون ، ئەوان تەنیا تاوانیان ئەوەبوو كە کورد بوون ، ئەو كۆمەڵكوژییە بە زانابوون کرا . كۆمەڵكوژی ڕۆبۆسکی زامێكی سەختەو ساڕێژ نابێ لە دڵی کورداندا ...
دەبێ تاوانبارانی ئەو كۆمەڵكوژییە بدرێنە دادگاو بە سزای خۆیان بگەن و دەوڵەتی توركیا ش داوای لێبوردن لە كوردان بكات .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید |
|