Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
رێز له‌ ده‌ستوور بگرن‌
2010-09-08 23:00
Pirşing
pirshang_t@hotmail.com
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان داوای‌ له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات بگه‌نه‌ رێككه‌وتنێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و رێز له‌ ده‌ستوور بگرن‌ و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ره‌چاو بكه‌ن.

كاوه‌ مه‌حموود گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم دووپاتی له‌سه‌ر گرنگی پێكهێنانی‌ حكومه‌ت له‌ نزیكترین كاتدا كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ 6 مانگ تێپه‌ڕیوه‌ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، كه‌چی تا ئێستا حكومه‌تی نوێ پێكنه‌هاتووه‌، ئه‌مه‌شی به‌پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراق وه‌سف كرد.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دوای‌ تێپه‌ڕبوونی‌ شه‌ش مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌ عێراقدا داوا له‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كان ده‌كات په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت". گوتیشی حكومه‌ته‌كه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌دات بۆ نزیككردنه‌وه‌ی‌ راوبۆچوونی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ جیاوازه‌كان.

كاوه‌ مه‌حموود هیوای خواست سیاسییه‌كان بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێكی‌ ته‌وافوقی‌‌ و رێز له‌ ده‌ستوور بگرن‌ و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ره‌چاو بكه‌ن‌ و سامانی‌ عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ به‌كاربێنن.