Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
كۆنگرەی كۆمەلەی كوردی شاری ڤێستێرۆس
2012-02-11 17:00
جوتیار شەریف
jotiarsharif@fkks.se
رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ رێکه‌وتی 20120205 کاتژمێر 13.30 کۆمه‌ڵه‌ی کوردی شاری ڤێستێرۆس 25 ھەمین کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی به‌ به‌شداری زۆرینەی‌ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ به‌ڕێوه‌برد.
پێشه‌کی به‌رپرسی کۆمه‌ڵه كاك عبدالكریم عمر‌ له‌ لایه‌ن كۆمیتەی كارگێری کۆمه‌ڵه‌‌ به‌خێرهاتنی به‌شداربوانی کۆنگره‌ و مێوانانی كۆنگرە كە پێكھاتبون لە جوتیار شه‌ریف ئەندامی کومیته‌ی کارگێڕی فیدراسیون و بەرپرسی پەیوەندییەكانی ناوخۆ و قاسم قارەمانی بەرپرسی راگەیاندنی فیدراسیون و مەولۆد عبدلزادە بەرپرسی ھەرێمی سێی فیدراسیونی كرد،و كۆنگرە بە ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ یادی شه‌هیدانی کورد و کوردستان بە شێوەی خوارەوە بە رێوەجۆ:
هه‌ڵبژادنی دیوان له‌ لایه‌ن به‌شدارانی کۆنفرانس كە لە :
1. جوتیار شەریف 2. شالاو رەشید 3.ئەمین حەمەدەمین
خوێندنه‌وه‌ی رۆژه‌وی کۆنگره‌ له‌ لایه‌ن دیوان و پەسەندكرنی لە لایەن ئەندامان.
وتاریی فیدراسیۆن له‌ لایه‌ن جۆتیار شه‌ریف بۆ به‌شداران و ده‌ستخۆشی له‌ چالاکی و ماندوبوونی یه‌ک ساڵی رابرووی کومیته‌ی کارگێڕی کۆمه‌ڵه‌ و به‌خێرهێنانی به‌شداربووانی کۆنگره و مەولودعبدلزادە باسی چالاكییەكانی كۆمەلەكانی ھەرێمی سێی فیدراسیونی كرد‌.
وتار و ‌راپۆڕتی کار و خەباتی كۆمەلەی لەلایەن بەرپرسی كۆمەلە كاك عبدالكریم عمر كە‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردووئەنجام درابوو.
راپۆڕتی به‌شی ماڵی کۆمه‌ڵه‌ له‌ لایه‌ن به‌ر پرسی به‌شی دارایی كۆمەلە كاك ھێرش لەتیف به‌ شیوه‌یه‌کی رێک و پێک.
راپۆڕتی كۆمیتەی رڤیسۆر لە لایەن كاك خالید سابیر د‌ستخۆشیان له‌ به‌شی ماڵی کومیته‌ کرد.
ره‌خنه‌ و پیشنیاری به‌شداربوانی کۆنگرە له‌ سه‌ر هه‌ردووک راپۆرتی چالاكی و راپورتی دارایی‌ له‌ لایه‌ن به‌شدارانی کۆنگره‌، پەسەند كردنی راپۆڕته‌کان به‌ تێگڕای ده‌نگی به‌شداربوانی كۆنگرەو گورینی دەستوری كۆمەلەبە شێوەی خوارەوە كە:
گورینی ئەندامانی كۆمیتەی كارگێر لە 9 كەس بو 7 كەس بە تێكرای دەنگ.
ھەلبژاردنی كۆمیتەكانی كۆمەلە بە شێوەی خوارەوە:
كۆمیتەی كارگێر لە ھەڤالان: ھێرش لەتیف ، ھاوشەنگ محمەد، روشنا مەگرون، ئەڤین مستۆ، ئەھمەد مەحمود، شەوبۆ كەریم، نەسرین حسن، ئەدنان حسن، پەروین سلیمان
كۆمیتەی رڤیسور: شالاو رەشید، خالید سابیر، نەعیمە وەسۆ
بۆ بەشداریكردنی كۆنگرەی فیدراسیون كۆنگرەبە دەنگدان 13 كەس لە ئەندامانی كۆنگرە وەك نۆینەری كۆمەلە ھەلبژارد.