|
8 ی ئادار ڕۆژێکی مێژوویی دژ بە ستەم و توندوتیژی |
|
2021-03-07 20:00 |
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید |
info@fkks.se |
|
8 ی ئادار
ڕۆژێکی مێژوویی دژ بە ستەم و توندوتیژی
هەڵبژاردنی ڕۆژی 8 ی ئادار وەکو ڕۆژی جیهانی ئافرەتان ، بەهۆی خۆپیشاندانەکەی ژنانی کرێکارانی کارخانەی ڕستن و چنینی نیویۆرکی ئەمریکا بوو کە لە سالی 1857 ی زاینیدا بەمەبەستی زیادکردنی موچە و کەم کردنەوەی ماوەی کار ، خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست ، ئافرەتانی بەشداربووی خوپێشاندانەکە دووچاری هێرشێکی دڕندانەی پۆلیس بوونەوە ، بەشێکی هەرەزۆریان دەستبەسەر کران و ژمارەیەکی بەرچاویش کوژران و بریندار بوون .
له (8) ی ئازاری ساڵی 1914دا شارهکانی ئەوروپا جارێکی تر ڕێپێوانیان سازکرد که داوای وهستانی جهنگ و بهدیهێنانی ئاشتییان دهکرد . لە ساڵی 1917 پاش تهواوبوونی جهنگ ژنانی ڕووسیا لهژێر دروشمی "له پێناو نان و ئاشتیدا" خۆپێشاندانێکیان ڕێکخست . وێڕای ههوڵهکانی دهسهڵاتی حوکمڕانی لهو کاتهدا به ڕێگریکردن له ڕێپێوانهکانیان ، بهڵام یهکگرتوویی ژنان دهسهڵاتیان ناچار کرد کە ڕهزامهند بێت به پێدانی مافی ههڵبژاردن بۆ ژنان و واڵاکردنی دهرفهت له بهردهمیاندا ، بۆ ئهوهی له پاڵ پیاواندا ببنه ڕهگهزێکی چالاک له کۆمهڵدا .
له کوردستاندا بەشێوەیەکی گشتی ساڵانە ئهم بۆنهیە به شێوازی جۆراوجۆر یاد دەکرێتەوە و ڕێکخراوهکانی ژنان ئهو ڕۆژه بهرز و پیرۆز ڕادەگرن ، ژنی کورد هەردەم ڕۆڵی گرنگ و بەرچاویان لەنێو بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا هەبوە ، لەشۆڕشەکاندا فاکتەری خۆڕاگری و سەرکەوتنی پێشمەرگەکان بوون ، لەماڵەوەش مامۆستای پەروەردە و پێگەیاندنی منداڵەکان بوون ، لەکێڵگەکانیشدا شان بەشانی پیاوان کاریان کردوە . ئەمڕۆ ئافرەتان لەناوەندی بریاردانی سیاسی و کاری پەرلەمانیدا جێگای خۆیان کردۆتەوە و لەخەباتی خۆشیاندا بۆ وەدیهێنانی مافەکانیان بەردەوامن و لەو ڕێگایەشدا گەلێ قوربانیان داوە .
ڕاستە کوردستان لەو بوارەدا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە ، بەڵام مانای ئەوە نیە کە پیاوسالاری و توندوتیژی دژ بەئافرەتان کۆتاییان پێهاتبێ ، بۆیە ئەو پێشکەوتنانە له ئاست خواست و ویستی ژناندا نیە . بێگومان هۆکارهکانیش زۆرن ، جائایا بەهۆی کەمی وشیاری کۆمەڵایەتیەوە بێت ، یان بەهۆکاری هەندێ دابونەریتی نامۆ کە تێکەڵ بە دابونەریتی کوردەواری بوون ، بۆیە کێشەی ئافرەتان کێشەیەکی تایبەت نین بە کێشەی ئافرەتانهوه هەبێت ، بەڵکو کێشەیەکی کۆمەڵایەتیە و هەردوو ڕەگەز دەگرێتەوە .
جا هەر بەو بۆنەیەوە ، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید ئەمڕۆژە لەژنانی جیهان بەگشتی و ژنانی کوردستان بەتایبەتی پیرۆز دەکات ، فیدراسیۆن هەمیشە فاکتەر و هاندەرێک دەبێ بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان .
ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ژنانی جیهان و کوردستان دادەنەوێنین .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان
سوید
2021-03-08 |
|