|
پیرۆزبێت ڕۆژی زمانی كوردی |
|
2021-05-15 12:00 |
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید |
info@fkks.se |
|
پیرۆزبێت ڕۆژی زمانی كوردی
وەک زانراوە، لە 15ی ئایاری 1932 لە دیمەشق، میر جەلادەت عەلی بەدرخان و هاوەڵەکانی وەک عوسمان سەبری، نورەدین زازا، قەدریجان و جگەرخوێن بە پیتی لاتینی لە گۆڤاری هاواردا بڵاوکرانەوە ، 31 پیتی لاتینیش لەلایەن جەلادەت بەدرخان وەک ئەلفوبێی زمانی کوردی پەسەند کراوە .
ڕۆژی بڵاوبونەوەی گۆڤاری هاوار لە 15ی ئایاری 2006 وەک ڕۆژی زمانی کوردی هاتە ناساندن .
لە گۆڤاری هاوارەوە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردی بڵاوکراونەتەوە ،
ژمارەیەکی زۆر لە پەرتوكی کوردی لەسەر وشە ، کولتوور ، فۆلکلۆر ، ڕۆمان ، مێژووی کوردستان و شیکاری سیاسی بڵاوکراونەتەوە . ئێمە ی کورد لە نووسینی زاراوەی کرمانجی کوردی گەیشتووینەتە قۆناغێكی باش . بەڵام لە پاراستنی زمانی کوردی سەركەوتوو نەبووین .
بە تایبەتی لە باکوری كوردستان زمانی کوردی لە بارودۆخێکی زۆر مەترسیداردا یە . جگە لە سیاسەتی ڕژێمی تورکیا بۆ سڕینەوە و تێکدانی زمانی کوردی، ئەوە کوردیش لەو بوارەدا كەمتەرخەمن .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید ، جگە لە زمانی فەرمی سویدی ، بە زمانی کوردی کۆبوونەوە و کۆنگرە و سمینارەكانی ساز دەكات . کوردانی ( سویدیش ) بە وتەی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا ، لە بەکارهێنانی زمانی کوردی باشتر بوون لە چاو ووڵاتانی تر . قوتابخانە بۆ منداڵانی کورد دامەزرا . بەپێی یاسای سوید هەموو منداڵانی بیانی مافی خۆیانە هەفتەی جارێک بە زمانی دایک بخوێنن . هەر بەم هۆیەوە چەندین مامۆستای زمانی کوردی لە زانکۆی ستۆکهۆڵم و ئۆپسالا پەروەردە کران .
ئەمڕۆ منداڵانی کوردیش لە مافی خوێندنی زمانی دایک بێبەش نین و مافی خوێندنی زمانی خۆیان هەیە . منداڵانی کورد دەتوانن هەفتەی جارێک لە قۆناغی سەرەتاییەوە بچنە کۆرسەکانی زمانی دایک بۆ قۆناغی ئامادەیی .
بەداخەوە لەم ساڵانەی دواییدا ڕێژەی ئەو کەسانەی فێری زمانی کوردی دەبن لەچاو ساڵانی ڕابردوو کەمی کردووە . ئەمەش نیشانەی مەترسیداری هەیە بۆ سەر زمانی کوردی .
بە بۆنەی ڕۆژی زمانی کوردییەوە جارێکی دیکە داوا لە دایک و باوکانی کورد دەکەین کە داوای خوێندنی زمانی کوردی بۆ منداڵەکانیان لە قوتابخانەکاندا بکەن .
لە باکوری کوردستان نۆ پارتی سیاسی و ڕێكخراوی سیڤیلی کورد بۆ پاراستنی زمانی کوردی پێكهاتن و کاری جیاوازیان ئەنجام داوە . یەکێک لەو کارانە تۆمارکردنی واژۆیە بۆ ئەوەی زمانی کوردی لە تورکیا ببێت بە زمانی فەرمی .
ئێمە وەک فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید پشتیوانی لەم کارە دەکەین . بۆیە داوالە هەموو کۆمەڵەکانی سەر بە فیدراسیۆن دەکەین کە زمانی کوردی واژۆ بکەن . نەک هەر کوردانی دانیشتووی سوید ، بەڵکو ڕەنگە هەموو کوردەکانی جیهان خۆیان بۆ کەمپینی زمانی کوردی ناوتۆمار بکەن و زمانی کوردییان هەبێت .
زمانی کوردی ناسنامەی ئێمەیە، بوونی ئێمەیە ، هەموو میللەتێک بە زمان و کولتوور و مێژوو و خاکەوە بەستراوە.
زمان گرنگترین فاکتەرەبۆ بوون و نەبوونی هەر نەتەوەیەك . زمانی خۆتان بپارێزن ، هەرکورد بن و بۆ کورد بژین !
15.05.2021
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید |
|