|
هێرشی فڕۆکه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر خەلكی سڤیل لە سه‌ر سنووری باکوری کوردستان |
|
2011-12-29 20:00 |
فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له سوید |
info@fkks.se |
|
هێرشی فڕۆکه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر خەلكی سڤیل لە سه‌ر سنووری باکوری کوردستان
ڕۆژی پێنجشه‌مه ڕێکه‌وتی2011/-12/-29 فرۆکه‌كانی سوپای تورکیا هێرشیان کردۆته سه‌ر ناوچه‌کانی نێوان سنووری باشوور و باکوری کورستان و له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌دا چل که‌س بوونه‌ته قوربانی و گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌وانەشی کە که‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌م هێرشه خه‌ڵکی هه‌ژار و بێدەرامەتی ئه‌و سنوورانه‌ن که بۆ وه‌ده‌ست هێنانی بژێوی ماڵ و منداڵیان خواردن و هەندێ کەلوپەلی تر به‌شێوه‌ی قاچاخ دەهێنن و دەفرۆشن . ئه‌و کاره‌ساته سامناکه لەکاتێکدا ڕوو دەدات که ڕژێمی تورکیا باس لە دیموکراتی و چارەسەری پرسی کورد بەڕێگای ئاشتیخوازانە دەکات ، لەلایەکەوە هەڵمەتی دەستگیرکردنی کوردان بەرپا دەکات و لەلایەکی تریشەوە خەڵکی بێ‌تاوان بە بیانوی جۆراوجۆر دەکوژێ . فیدراسیۆنی کومه‌ڵه کوردستانییه‌کان له وڵاتی سوید ئه‌و کاره‌ساته خوێناوییه به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌کاو له هه‌مان کاتیش‌دا داوا له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو ڕیکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان ده‌کا له‌وه زیاتر له ئاست ئه‌وتاوانانە بێده‌نگ نه‌بن .
فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له سوید 2011-12-29
|
|