Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
25 ه‌مین کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی شاری ئیسكلیستوونا
2011-05-31 20:00
جوتیار شریف
jotiarsharif@fkks.se
25 ه‌مین کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی شاری ئیسكلیستوونا
رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ رێــکه‌وتی 08/05/2011 کـــاتژمێر 15.00 کـــــۆمه‌ڵه‌ی کوردی شاری ئیسكلیستوونا 25 ه‌مین کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی لە ھۆڵی MunktellArenan لە شـــاری ئـــیسكلیستوونا بـە‌ به‌شداری زیاتر له‌ 25 که‌س له‌ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ به‌ڕێوه‌برد.
پێشه‌کی کاک ھێدی گومەیی به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی، وەك ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی کوردی شاری ئـــیسكلیستوونا، و کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ به‌خێرهاتنی به‌شداربووانی کۆنگره‌ و نوێنه‌رانی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه‌ کوردستانیه‌کان كە پێکهاتبوون له‌ به‌ێزان جوتیار شه‌ریف بەرپرسی پەیوەندییەكانی ناوخۆ و كەریم سلیمان ئه‌ندامانی کومیته‌ی کارگێڕ کرد.
ئینجا به‌رێزیان به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک راوەستان بۆ یادی پاكی شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان کۆنگره‌که‌ی کرده‌وه ‌و دوای ھەلبژاردنی دیوان، راپورتی كار و خەباتی كۆمەلە لە لایەن كاك ھێدی گۆمەیی و راپورتەكانی دارایی و رێڤیسورش لە لایەن ھەڤالان پێشكەشی كۆنگرە كرا و دوای دان و ستاندن لە سەر دەستوری كۆمەلە و بەرزكردنی چەند پێشنیارێك بو كار وخەباتی كۆمەلە و دانانی پلانێك بو سالی داھاتوو دەرگا بو خۆ پالاوتن بو كۆمیتەی نۆێ ھاتەرەخساندن كە ئەم ھەڤالانە وەك كۆمیتەی نۆێ كۆمەلە ھاتنە ھەلبژاردن:
1- فیرات نەمروود بەرپرسی کۆمیتەی کارگێڕ
2- هێدی محەمەد گۆمەیی بەرپرسی پەیوەندییەكان
3- شەریفە قاسمنەژاد بەرپرسی پەیوەندی لەگەڵ ژنان‌، لاوان‌
4- عەبدوڵڵا کەریم بەرپرسی دارایی
5- نەژاد سەرکان بەرپرسی کولتوورو هونەری
6-ئەمیر بەکر بەرپرسی ئاهنگ‌و سیمینار


جوتیار شەریف
پەیوەندییەكانی ناوخۆ