|
خۆپیشاندان |
|
2011-08-14 19:00 |
فیدراسیۆنی کۆمه ڵه کوردستانییه کان له سوید |
info@fkks.se |
|
ڕۆژی هه ینی 12/8/2011 فیدراسیۆنی کۆمه ڵه کوردستانییه کان له سوید خۆپیشاندانێکی سازدا دژ به بۆمبارانکردنی سنورەکانی باشوری کوردستان ،له لایه ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه وە له ستۆکهۆڵمی پایته ختی سوید . له و خۆپیشاندانه دا جگه له نوێنه رانی حیزب ولایه نه سیاسییه کانی کوردســــتانی و ســــویدی ، ژمـــارەیه کی به رچاوله کوردەکانی هه رچوار پارچه ی کوردستان ئامادە بوون . سه رۆکی فیدراسیۆن شه رمن بۆزئه رسلان وتارێکی به سویدی و کوردی پێشکه ش کرد که تیایدا ، دەستدرێژییه کانی کۆماری ئیسلامی بۆ گوندەکانی سه رسنورەکانی کوردستان به شێوەیه کی به ردەوام شه رمه زارکرد، وە داوای له حکومه تی عێراقی فیدراڵ و حکومـه تی هه رێمی کوردستان و هه روەها دەزگای نێونه ته وەیی کرد که بێدەنگ نه بن و داوای له نه ته وە یه کگرتووەکان کرد ، نوێنه ری خۆیان بنێرن بۆ هه رێمی کوردستان تاکو زیانه کانی ئه و بۆمبارانه دەستنیشان که ن . هه روەها ئه ندامی سۆسیال دیموکرات و شارەداری سیگتونا ئه ندەش یوهانسۆن ، پارله مانتاری پارتی چه پ یاکوب یۆنسۆن ، پارله مانتاری پارتی گه ل و سه رۆکی کۆمیته ی سویدی /کوردی فرێدریک مالم له و خۆپیشاندانه دا له وتارەکه یاندا پشتگیری خۆیان بۆ گه لی کورد دیاری کرد، و بۆمباران کردنی هه رێمی کوردستانییان له لایه ن کۆماری ئیسلامی ئێران شه رمه زار کرد ، هه روەها داوایان کرد که به ڕێگه ی دیالۆگ دەبێ چارەسـه ری کێشه ی کورد بکرێت . فرێدریک مالم له ئاخافتنی خۆیدا ئاماژەی به وە کرد که هێرش کردنه سه ر پژاک ته نهابه هانه یه که ، ئه گینا ئامانجی سه رەکی ئێران ده یه وێت پشێویه ک وئاڵۆزیه ک دروست کات و ئه و دەستکه وتانه ی هێنراونه ته به رهه م له باشور بخاته مه ترسییه وە .
فیدراسیۆنی کۆمه ڵه کوردستانییه کان له سوید
|
|