|
به‌ڕیز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان |
|
2011-07-27 19:00 |
fkks |
info@fkks.se |
|
به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌ی سه‌رکرده‌ی نه‌مر مسته‌فا بارزانی له ڕیگای ڕاگه‌یه‌ندراوی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دێمۆکراتی کوردستان ئاگادار بووینه‌وه که به‌داخێکی گرانه‌وه ڕێکه‌وتی 2011-07-27 حمایڵ خان هاوسه‌ری سه‌رکرده‌ی مه‌زنی گه‌له‌که‌مان مسته‌فا بارزانی و دایکی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕێزدار مه‌سعود بارزانی کۆچی دوایی کردوه. له هیچ که‌س شاراوه نییه که ئه‌و دایکه خۆشه‌ویسته و شێره ژنه بوێره به‌درێژایی ته‌مه‌نی پڕ له خه‌باتی خۆی ده‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری نه‌ته‌وه‌که‌ی ژیاوه و به‌شداری هه‌موو تاڵی و سوێره‌کانی ڕۆژانی سه‌ختی خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی و یاری وه‌فاداری بارزانی نه‌مر بوه. به‌م بۆنه‌وه فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان له ناخی دڵه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی پێشکه‌ش به ئێوه‌ی به‌ڕێز و هه‌موو ئه‌و‌یندارانی بارزانی نه‌مر ده‌کا. هیوادارین جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێ.
فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان ـــ سوید
|
|