Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوەبۆ كۆچی دوایی بەڕێز وهێژا حەمید كلنچئەسلان
2020-11-27 22:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لەسوید
info@fkks.se
بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز وهێژا( حەمید كلنچ ئەسلان )مان پێگەیشت ، هەواڵێكی ناخۆش و دڵتەزێن بوو . كاك حەمید كلنچ ئەسلان تێكۆشەرێكی دۆزی ئازادی كوردستان بوو . یەكێك بوو لەو كادرە سیاسیانەی كورد كە لە سوید نیشتەجێ بوو . لەژیانی سیاسی خۆیدا لەسوید لە خەباتی كوردایەتی بەردەوام بوو، لە پلاتفۆڕمە دیموكراتییەكان جێ دەستی دیاربوو . لە ناو ئۆرگانەكانی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو بەتایبەتی لە گۆڤاری بەربانگ . هەڵبەت كاروخەباتی بەڕێزیان بە چەند ڕستەیەك تەواو نابێت ، هەرگیز هەوڵ وكۆشش و نیشتیمانپەروەری ئەو لە یاد ناكەین . بەناوی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لەسوید ، پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەیان ودۆست وهەڤاڵانی دەكەین ، وخوالێیخۆشبێت وڕەوانی شادبێت ، خواسەبوری هەموو لایەك بدات . 2020-11-27 فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید