Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
کۆنگرەی کۆمه‌ڵه‌ی سوێدی- کوردی شاری ئوپسالا
2011-12-20 21:00
جوتیار شەریف
jotiarsharif@fkks.se
رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ رێکه‌وتی 18/12/2011 کاتژمێر 13.30 کۆمه‌ڵه‌ی سوێدی- کوردی شاری ئوپسالا کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی به‌ به‌شداری زۆرینەی‌ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ به‌ڕێوه‌برد.
پێشه‌کی به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ له‌ لایه‌ن كۆمیتەی كارگێری کۆمه‌ڵه‌‌ به‌خێرهاتنی به‌شداربوانی کۆنگره‌ و مێوانانی كۆنگرە كرد كە پێكھاتبون لە جوتیار شه‌ریف ئەندامی کومیته‌ی کارگێڕی فیدراسیون و بەرپرسی پەیوەندییەكانی ناوخۆ و شوان كەریم بەرپرسی کۆمه‌ڵه ی‌ کوردستان و كۆنگرە بە شێوەی خوارەوە بە رێوەجۆ:
هه‌ڵبژادنی دیوان له‌ لایه‌ن به‌شدارانی کۆنفرانس.
ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ یادی شه‌هیدانی کورد و کوردستان.
خوێندنه‌وه‌ی رۆژه‌وی کۆنگره‌ له‌ لایه‌ن دیوان و پەسەندكرنی لە لایەن ئەندامان.
وتاریی فیدراسیۆن له‌ لایه‌ن جۆتیار شه‌ریف بۆ به‌شداران و ده‌ستخۆشی له‌ چالاکی و ماندوبوونی یه‌ک ساڵی رابرووی کومیته‌ی کارگێڕی کۆمه‌ڵه‌ و به‌خێرهێنانی به‌شداربووانی کۆنگره‌.
وتاری كۆمەلەی كوردستان لەلایەن بەرپرسی كۆمەلە كاك شوان كەریم.
راپۆڕتی کار و خەباتی کۆمه‌ڵه‌ی له‌ لایه‌ن به‌رپرسی کۆمه‌ڵه كە‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردووئەنجام درابوو.
راپۆڕتی به‌شی ماڵی کۆمه‌ڵه‌ له‌ لایه‌ن به‌ر پرسی به‌شی دارایی كۆمەلە به‌ شیوه‌یه‌کی رێک و پێک.
راپۆڕتی كۆمیتەی رڤیسۆر د‌ستخۆشیان له‌ به‌شی ماڵی کومیته‌ کرد.
ره‌خنه‌ و پیشنیاری به‌شداربوانی کۆنگرە له‌ سه‌ر هه‌ردووک راپۆرتی چالاكی و راپورتی دارایی‌ له‌ لایه‌ن به‌شدارانی کۆنگره‌ .
پەسەند كردنی راپۆڕته‌کان به‌ تێگڕای ده‌نگی به‌شداربوانی كۆنگرەو گورینی دەستوری كۆمەلە كە:
گورینی ئەندامانی كۆمیتەی كارگێر لە 7 كەس بو 5 كەس بە تێكرای دەنگ.
ھەلبژاردنی كۆمیتەكانی كۆمەلە بە شێوەی خوارەوە:
كۆمیتەی كارگێر: ئەردەلان ێالح، شیار عیسی، رەڤەند شێجو و سەروكی كۆمیتەی ژنان و لاوان . جێگیر: سیدخان عیمراك، عمر وەتێ
كۆمیتەی رڤیسور: رەشید بەتێ، رەشید سمۆ، سعید كەرۆ، جێگیر: ھادی كەركوكی، سعید ئەردەم
كۆمیتەی راوێژ: لەزگین حسین، عبدللە مەلا علی، محمود كاپلان
بۆ بەشداریكردنی كۆنگرەی فیدراسیون كۆنگرە بریاری دا لە چوار كەس لا ئەندامانی كۆمیتەی كارگێر وەك نۆینەری كۆمەلە بەشدار بن.