Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
30یەمین ساڵڕۆژی فیدراسیۆنی کۆمه ڵه کوردستانییه کان له سوید
2011-05-19 00:00
فیدراسیۆنی کۆمه ڵه کوردستانییه کان له سوید
info@fkks.se



30یەمین ساڵڕۆژی فیدراسیۆنی کۆمه ڵه کوردستانییه کان له سوید

لە ڕۆژی شەممەی ڕێکەوتی 14 ی گوڵانی 2011 ، فیدراسیۆنی کۆمەڵه کوردستانییەکان لە سوید یادی 30 ساڵە و کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی له ڕێستۆرانی دارین له هالۆن بێری ساز کرد ، کە لە کاتژمێر 11 ی سەرلەبەیانیەوە تاکو کاتژمێر12 ی شەوی خایاند ، لەو یادەدا گەلێک له ئەندامانی پێشوو که له ماوەی ئەو 30 ساڵه دا له فیدراسیۆن کاریان کردبوو ، له کۆمیتەکانی ( کارگێڕ و گشتی و ڕێڤیسور و ڕاوێژ ) به شدار بوون .
هەروەها بەرپرس و نوێنەرانی پارت و لایەنە کوردستانیەکان و میدیاکانی کوردی ئامادەی ئاهەنگەکە بوون . په یامی پیرۆزبایی هەموو ئەو حیزب و لایەنە سیاسی و ڕێکخراوانە خوێندرایەوە کە بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کردبوو ، ئارمی فیدراسیۆن وەکو دیارییەک بۆ بیرەوەری له لایەن سەرۆکی فیدراسیۆن شەرمن بۆز ئەرسلان پێشکەش بە ئەندامانی کۆن و نوێ کرا ، هەموو پێکەوە وێنەیەکیان گرت .
پاشان ئاهەنگەکه لەلایەن هونەرمەندان ( پرشنگ توانا ، سۆزان بامەرنی ، دیاری کورد ، گرووپی ئازاد و مەحمود عەزیز ) ڕازێنرایەوە .
له سه رەتادا و سەرلەبەیانیەکەی فیدراسیۆنی کۆمه ڵه کوردستانییه کان کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی دەست پێکرد ، لە کۆنفرانسەکەدا ( سه رۆک ، سکرتێر و به رپرسی ئابوری و کۆمیتەکانی کار ) ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەش کرد ، گفتوگۆ له سەر ڕاپۆرتەکان کرا و سەرۆکی کۆمەڵەکان و ئەندامانی تر پێشنیار و دیتنی خۆیان لەسەر ئەو چالاکییانەی که کراون خسته ڕوو . بەم شێوەیه کۆنفرانس پێش کاتژمێر 4 ی پاشنیوەڕۆ کۆتایی پێهات .
له کاتژمێر 4 تا 6 ی ئێوارە ئەو کەسانەی کە لەنێوان ئەو 30 ساڵه دا به شدارییان کردبوو و ئامادەی یادەکه بوون ، دیتن و کورته باسێکیان له بارەی خۆیان و کارکردنیان له فیدراسیۆن پێشکەش کرد .

له کاتژمێر 19.00 خواردن ئامادە کرا ، ئەندامی کۆمیتەی کارگێڕ و بەرپرسی پەیوەندیەکانی ناوخۆ جوتیار شەریف وەکو پێشکەشکار شەوەئاهەنگەکەی بەڕێوە برد . سەرۆکی فیدراسیۆن شەرمن بۆز ئەرسلان بەو بۆنەیەوە وتاری خۆی پێشکەش کرد ، هەروەها سەرۆکی کۆمیتەی پەرلەمانی سوید - کوردستان ، ئەندامی پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی گەل پارتی ( فرێدریک مالم ) وتاری خۆی پێشکەش کرد ، باسی لەڕۆڵی باشی فیدراسیۆن کرد ووتی فیدراسیۆن چالاکه و کاری باش دەکات و په یوەندیمان لە ئاستێکی باشدایە ، له لایه ن بەشداربوانەوە بەچەپڵه لێدان پێشوازی لێکرا . هەروەها سەرۆکی کۆمفیدراسیۆن ، ڕێکخستنی ئەتنیکی له سوید ( سێۆس ) که فیدراسیۆنیش ئەندامه تیایدا ، ( بیژان شافیعی ) بە وتارێک بەشداری کرد و وتی لەناو سێۆسدا فیدراسیۆن چالاکترین ئەندامە ، هەر بەوبۆنەیەوە وەکو سوپاسێک دیاریەکی پێشکەش بە سەرۆکی فیدراسیۆن کرد . وە لەسەر ناوی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییه کانی کوردو کوردستانی له سوید شەفیق کەیا وتارێکی پێشکه ش کردو گرنگی فیدراسیۆنی وەک ڕێکخستنێکی دیموکراتی و نه تەوەیی ئاماژە پێکرد و پشتگیری کۆمیتەی هاوکاری بۆ فیدراسیۆن دیاری کرد .

سه رۆکی کۆمکارکۆڤان ئامەدی له وتارەکەی خۆیدا پیرۆزبایی له فیدراسیۆن کردو باسی له پێویستی فیدراسیۆن کرد له ناو ڕێکخستنه کانی دیموکراتیدا له ئەوروپادا .
فیدراسیۆن له ٢٢ ی گوڵانی ١٩٨١ دامه زرا . فیدراسیۆن ڕێکخستنێکی بێلایەنه و گرێدراوی هیچ پارتێکی سیاسی نییه ، له کۆمەڵه کوردیەکان و یەکێتی کورد پێک هاتووە .
فیدراسیۆن له ناو ڕێکخستنه کانی کوردا وەک نمونەیەکی دیار و وەک چه ترێک وایه که هەموو پارچەکانی کوردستان له باوەش دەگرێ .
- کوردانی سوید به کۆمەڵگای سویدی ئاشنا دەکات و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردو وپرسی فرەکلتوری خەبات دەکات .
- فیدراسیۆن خەبات دەکات بۆ : پرسی زمان ، ناسنامه وکلتورو ڕۆشنبیری
- بۆ دیموکراتی و یەکسانی و کێشەی کەمئەندامان که بتوانن ڕۆڵی خۆیان ببینن ، کار دەکات ،
- پشتگیری له پەنابەرانی کورد دەکات که به تەنیا هاتوونەته سوید و بۆ مافی پەنابەری و باشکردنی ڕەوشیان هەوڵ دەدات .
- گەلی سوید ئاشنا دەکات به پرسی کوردستان و داوای پشتگیری دەکات بۆ دۆزی کورد و چارەسەری کێشەی کورد به ڕێگای ئاشتی .
- هاوکاری ڕێکخستنەکانی دیموکراتی و کۆمەڵایەتی ( چ سویدی ، چ بیانی ) دەکات .
- فیدراسیۆن بۆ مافی بیانی و پەنابەران به پێی پەیامی نێونەتەوەیی و پرینسیپی جارنامەی جیهانی مافی مرۆڤ خه بات دەکات .
کارکردن له دەزگایەکی وەها نەتەوەیی و دیموکراتی که ٣٠ ساڵه خزمەتێکی گەورە به ڕەوەندی کورد لەم وڵاته به تایبەتی و دۆزی میللەتەکەمان به گشتی دەگەیەنێ ، کارێکی ئاسان نییه ، جگه له وەی که ماندووبوون و هەوڵ و کۆششێکی زۆری پێویسته ، ئەوە له هەمان کاتیشدا وەک کارێکی نەتەوایەتی و کلتووری دەبێ هەموو کورد سەرفراز بێت وشانازی پێوە بکات .





پەیامی سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵه کوردستانییەکان له سوید شەرمن بۆز ئەرسلان
یادی ٣٠ ساڵه ی فیدراسیۆنی کۆمه ڵه کوردستانییه کان له هەمووان پیرۆز بێت
میوانانی بەڕێز
سه رۆک و نوێنەرانی کۆمەڵەکانی ئەندام
سه رۆک و نوێنەرانی کۆمیتەی هاوکاری
نوێنەرانی ڕێکخستنەکانی کوردی ، هێژایان
من له سەر ناوی فیدراسیۆنی کۆمەڵه کوردستانیەکان پڕ به دڵ بەخێرهاتنتان دەکەم ، سوپاس بۆ بەشداریتان ، سوپاس بۆ پەیام و پشتگیری ئێوەی بەڕێز .
فیدراسیۆنی ئێمه پێش ٣٠ ساڵ له ٢٢ ی گوڵانی ١٩٨١ دامەزرا . سوپاس بۆ ئەو کۆمەڵه و کەسانەی که فیدراسیۆنیان دامەزراند ، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لەنێوان ئەو ٣٠ ساڵەدا و له بارودۆخ و سەردەمی جودادا له دەزگایەکی وا نمونەییدا خەباتیان کردووە ، سیەمین ساڵڕۆژی فیدراسیۆنی کۆمەڵه کوردستانیەکان له هەمووان پیرۆز بێت .
ئامانجی سەرەکی له ئاواکردنی فیدراسیۆندا ، پێکهێنانی پلاتفۆرمێکی هاوبەش بۆ کوردانی سوید بوو . دەزگایەکی وەها بێلایەن و گرێنەدراو به هیچ پارتێکی سیاسی بۆ کوردی هەر چوارپارچه پێویست بوو ، بۆ پشتگیری لەدۆزی کورد ، بۆ پەنابەری کورد ، بۆ زمان ، بۆ ناسنامه و کلتور بەخەباتێکی هاوبەش پێک هات ، ئەو کەسانەی که فیدراسیۆنیان دامەزراند پەنابەری سیاسی بوون . گه لێک لەوانه مافی په نابەریان وا وەردەگرت که تا کاتێکی دیاری کراو له سوید بمێننەوە و پاش ماوەیەک بگەڕێنەوە بۆ وڵات . ئەو کاته ئەوانەی ٥٠ ساڵ بوون ئێستا ٨٠ ساڵن ، ئەوانەی ٣٠ ساڵ بوون ئێستا ٦٠ ساڵن ، ئەوانەی ٢٠ ساڵ بوون ئێستا ٥٠ ساڵن . بەشدارانی بەڕێز : بەوتەیەکی تر کاتی ئەوە هاتووە که ئاڵوگۆڕ بکرێ . بەڵام من باوەڕ ناکەم ئەم مۆدێلی ڕێکخستنه ، ئەم ستروکتورە ، ئەم خەباتکردنه لەگەڵ کاتی ئێستادا ناگونجێ ، ئەوانه خوازیارن بەجۆرێکی تر کار بکەن ، نایانەوێ بەدرێژایی کات دانیشن له کۆبوونەوەدا و دەیانەوێ بۆ پرسێک که سەرنج ڕاکێش بێت بۆیان کۆبوونەوە بکەن . به ڕێگای میدیا و کۆمیتەی هاوکار و کلوبی هزری بێنه لای یەکتر . نه وەی یەکەم له سوید فیدراسیۆنێکیان بەخۆبەخشانه پێکهێنا . من هیوادارم لاوەکانی ئێمەش ڕۆژێک بێ فیدراسیۆنێک بەخۆبەخشانه پێک بێننەوە .
مێژووی کوردانی سوید وەکو مێژووی فیدراسیۆن وایه . پێشتر ئێمه په نابەرێکی کورد بووین له سوید ، ئێستاش ئێمه کوردی سویدین .له ماوەی ئه و ٣٠ ساڵەدا گه لێک شت گۆڕاوە . پرسی کۆمه ڵگا که هەرگیز خەیاڵمان لێنەدەکردەوە لەناو کۆمەڵگای کوردیدا ئێستا گۆڕاوە ، بەشێک له وڵاتی ئێمه ئازاد بووە ، منداڵه کوردەکان ئێستا به سەربەرزی دەڵێن کوردستان ، پارلەمان و حکومەتمان هەیه ، کوردو زمانی کوردی له تورکیا ئه وەندە ڕێگری نییه ، ڕەوشی کوردی باکور ، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا هەموو کات پێویستی به پشتگیری ئێمه هەیه .
یه کێک له ئەرکەکانی فیدراسیۆن ئەوەیه که پشتگیری بکات بۆ چارەسەری کێشەی کورد به ڕێگای ئاشتی ، پشتگیری بۆ دیموکراتی و مافی مرۆڤ ، هەروەها بۆ زمان و ناسنامه و کلتورو ڕۆشنبیری کاردەکات .
ڕۆڵی فیدراسیۆن گرنگیدانه بۆ مافی زمانی زگماکی ، لەدژی نەژاد پەرستی و جیاوازی کردن ، بۆ یەکسانی و بۆ کۆمەڵگایەکی فرەکلتوری کاردەکات . وە بۆ پێکهێنانی ئەو ئامانجه بەخۆبەخشانه کاری کردووە . له ناو سویدیشدا دەنگی کوردی بەرز ڕاگرتووە . به سه دان پڕۆژە ، کۆنفرانس ، بیرەوەری و ئاهه نگی پێکهێناوە ، هەروەها به چەندین دەستکەوت وەکو : بوونی ئاوایی فیدراسیۆن ، ڕادیۆی کوردی ، بەشداریمان لەگەڵ فۆڵکسام له بەشی کوردی ، هەروەها پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ دەزگا و سیاسەتمەدارانی بیانی و سویدی پەیدا کردووە . ئێمه له ناو کۆمفیدراسیۆنی بیانی که ٢٠ فیدراسیۆن له خۆ دەگرێ به چالاکی بەشدارین وسەرۆکایەتی سیۆسمان کردووە و ئێستا وەک جێگری سەرۆک به شدارین . هەروەها له بەڕێوەبەرایەتی پەرتوکخانەی کوردی وەکو جێگری سەرۆک به شدارین .
کاریگەری فیدراسیۆن له دوای هەردەستکه وتێک بۆ کوردان ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە له سویددا . فیدراسیۆنی کۆمەڵه کوردستانییەکان له سوید بۆ ئامانجێکی هاوبەش هەر چواربەشی کوردستانی کۆکردۆتەوە ، وە ئەمه نمونەیەکی گەورەیه بۆ دیموکراتیه ت . ئەندامانی کۆمیتەی کارگێڕو گشتی بەهەزاران کاتی خۆیان بۆ خزمه تی ئەو دەزگا دیموکراتی ، نەتەوەیی و سەربەخۆیه تەرخان کردووە .
میوانانی ئازیز ، به شدارانی هێژا ،
له کۆتاییدا داواکارم به دڵ و گیان سوپاسی هەموو خەباتکارانی فیدراسیۆن و کۆمەڵەکانی ئەندام بکەم ، وەدەمەوێ سڵاوی گەرمم بنێرم بۆ ئەوانه ی نەیان توانی به شداربن و پەیامیان بۆ ناردین ، جارێکی تر بەگەرمی بەخێر هاتنتان دەکەم .
بژی خه باتی ٣٠ ساڵه !
هه ر بژی فیدراسیۆنی کۆمه ڵه کوردستانییه کان