|
داخوازی / کۆمەک کۆکردنەوە بۆ وان |
|
2011-11-10 11:00 |
fkks |
info@fkks.se |
|
داخوازی / کۆمەک کۆکردنەوە بۆ وا
فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان لە سوید (FKKS) و کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه‌کانی کوردی و کوردستانی له سوید، بۆ پشتیوانی و یارمه‌تی بومه‌له‌رزه‌ی وان و ده‌وروبه‌ری هەڵمەتێکیان بۆ کۆمەک کۆکردنەوە ده‌ست پێ کردوه. ئه‌م هەڵمەتە تا بەرواری25-12-2011 به‌رده‌وام ده‌بێت. بۆ به‌ڕێوه بردنی ئه‌م هەڵمەتە لیژنەیەک پێک هاتووه : 1- محه‌ممه‌د سه‌لیم ئۆزۆن 27 41 922-070 2- عه‌تا بانه‌یی 64 33 653-073 3- ئاسۆ ساڵح 69 00 347-076 4- فواد بابان 55 65 266-076 ئه‌و که‌س و خێرخوازانەی ده‌یانه‌وێت کۆمەکی لێقەوماوانی گه‌لی کورد له وان و ده‌ورووبه‌ری بکه‌ن، کۆنتۆیه‌ک دابین کراوه لەلایەن لیژنەی بەڕێوەبەری هەڵمەتەکەوە.، ئه‌م کۆنتۆیه، کۆنتۆی "کۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی کوردە له سوید". کاتێ که پاره‌دەخەنە سەر کۆنتۆکە ، تکایه بنووسن " کۆمه‌ک بۆ وان " . KFF Plusgiro: 46 32 31-1 لیژنەکه هە‌تابەرواری 25 ی دیسامبر/ 2011 ، ئێوارانی ڕۆژانی سێ شه‌ممه کاتژمێر 17:00 هه‌تا 19:00 لەلۆکاڵی فێدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان لە سوید ئاماده‌یه بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی یارمه‌تیه‌کانتان. یارمه‌تی ئێوه به به‌ڵگه (kvittens) وه‌رده‌گیردرێت و کۆپیه‌کی ئه‌و به‌ڵگه‌یە ده‌درێته ئه‌و که‌سه‌ی که یارمه‌تیه‌که‌ی داوه. ئه‌و پاره‌ی که کۆ ده‌کرێته‌وه ڕاسته‌وخۆ بۆ لێقه‌وماوانی وان و ده‌ورووبه‌ری ده‌نێردرێت. بۆ پشتگیری و یارمه‌تی، ئێوه ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنە ، که له سه‌ره‌وه ناو و ژماره ته‌له‌فونیان نوسراوە، پێوه‌ندی بکەن. ئێمه وه‌ک لیژنەی پشتگیری و کۆکردنەوەی کۆمەک، داوا له گه‌لی خۆمان ده‌که‌ین که خوشک و براو، و منداڵان و لێقەوماوانی وان و ده‌ورووبه‌ری له بیر نه‌که‌ن و یارمه‌تیان بده‌ن. لیژنەی پشتگیری و یارمه‌تی بۆ خه‌ڵکی وان ئەدرێسی لۆکا‌ڵی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان لە سوید: Duvbovägen 59 Bromsten چۆنیه‌تی هاتن بۆ لۆکا‌ڵی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان لە سوید: Från Spånga station: Buss 118 mot Hallonbergen Buss 512 mot Sundbyberg
Från Sundbyberg(och Rissne): Buss 118 mot Vällingby Buss 512 mot Spånga Hållplats: Mamrevägen
|
|