Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید ، هێرشی تیرۆریستی لە ئەزمیر بە توندی شەرمەزاردەكات
2021-06-18 02:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید ، هێرشی تیرۆریستی لە ئەزمیر بە توندی شەرمەزار دەکات لە دژی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئەزمیری لە ووڵاتی تورکیا هێرشێکی تێرۆریستی کرا. لەو هێرشەدا کچێکی کورد بە ناوی دەنیز پۆیراز کوژرا دەبوایە ئەمڕۆ لە لۆكاڵی هەدەپە کۆبوونەوەیەکی 40 کەسی بەڕێوە بچێت. بەڵام ئەم کۆبوونەوەیە هەڵوەشێنرایەوە. ئەمەش وا دەردەکەوێت کە بەنیازی كۆمەڵكوژی بوون . زۆر بە داخەوە و کە کچە کورد دەنیز پۆیراز لەو هێرشە تیرۆریستیەدا کوژرا . ئەمە یەکەم هێرش نیە ، هەتا دەوڵەتی تورك پرسی كورد چارەسەر نەكات ، ئەو هێرش و پێشێلكارییانە بەردەوام دەبێت . چونکە سیاسەتی تورك وهاوپەیمانەكانی زەمینە بۆ كاری تیرۆریستی دژ بە کورد خۆش دەكەن . کوشتنی دەنیز پۆیراز دژ بە ئازادی و دیموكراتییە . فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید بە توندی ، هێرشکردنە سەر هەدەپە و کوشتنی کچە کورد دەنیز پۆیراز شەرمەزار دەکات. پرسەوسەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە كەیان دەكات . داوا لە هەموو هێزە دیموکراتییەکانی تورکیا دەکات کە لە دژی توندوتیژی و بۆ دیموکراسی و یەکسانی دەنگی خۆیان بەرز کەن . فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید بانگی ڕای گشتی جیهان دەکات کە لە بەرامبەر سیاسەتی ڕەگەزپەرستانە و دژە کوردانەی تورکیا بێدەنگ نەبن و لە دژی تورکیا هەڵوێست وەرگرن. 17.06.2021 فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید