|
کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی فالشۆپینگ |
|
2011-11-20 22:00 |
جوتیار شریف |
jotiarsharif@fkks.se |
|
له رێکه‌وتی ١٢/١١/٢٠١١به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه کۆنگره‌که کرا: 1.له لایه‌ن به‌رپرسی کۆمه‌ڵه کاک فتاح دوسکی کۆنگره‌که کرایه‌وه و به‌خێرهاتنی ئه‌ندامانی به‌رێزی کرد وبۆ ماوه‌ی ده‌قیقه‌یێک بێده‌نگی و رێزگرتن بو گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان وه‌ستان. 2.دیوانی کونگره‌که هه‌لبژێر درا که بریتی بوون له: ا.کاک کمال علی ب.کاک دژوار ئامێدی ج، کاک گوھدار . 3. له لایه‌ن کاک جوتیار شریف سندیبەرپرسی پەیوەندییەكانی ناوخۆ وتاری فدراسیون پێشکه‌ش کرا و باسی گرنگی فدراسیون وجالاكییەكانی فیدراسیون لەم ماوەیە كرد و هیوای خواست که هه‌موو کۆمه‌له‌کانی فدراسیون چالاک‌تر بن تا فدراسیونیش چالاک‌تر بێت. 4. راپۆرتی چالاکیه‌کانی سالی ٢٠١١له لایه‌ن به‌رپرسی کۆمه‌ڵه كاك فەتاح دوسكی خوینرایه‌وه. 5. راپۆرتی دارایی له‌لایه‌ن به‌رپرسی دارایی کاک گوهدار به‌رواری خویندرایه‌وه و ئه‌ندامانی کومیته‌ی چاو‌دێر رازی بوونی خویان سه‌باره‌ت کاری دارایی ده‌ربڕی. 6.هه‌ردوو راپۆرته‌کان که‌وتنه به‌ر باس و گوفتوگۆ و دوای راپۆرته‌کان په‌سه‌ند کران. 7.دەستور و پەیرەوی کۆمه‌ڵه که‌وته به‌ر باس و گوفتوگۆ به‌لام هیچ گوڕانکاریێک به‌سه‌ردا نه‌هات. 8.پێشنیار بۆ بڕیار: ا. پێشنیار کرا که کۆمه‌ڵه لە بواری كومەلایەتی زیادتر سه‌ردانی نه‌خۆشه‌کان بکات و هه‌ول بدات زیادتر خه‌لک رو بکاته کۆمه‌ڵه. 9. هه‌لبژاردنی كۆمیتەی كارگێر: 1. زنار ێالح به‌رپرسی کۆمه‌له 2. کاک عادل دهوکی سکرتێری کۆمه‌ڵه 3.کاک فریق ئوره‌ماری به رپرسی دارایی 4.کاک دژوار ئامێدی به‌رپرسی وه‌رزش و لاوان 5.کاک به‌یار که‌مه‌کی به‌رپرسی ئیداری 6. کاک فتاح دوسکی جێگر 7. کاک کاروان ئامێدی جێگر
پێشنیار كرا چوار که‌س لە ئه‌ندامانی کومیته‌ی کارگێر ئه‌ندامانی کونگره‌ی فدراسیون بن. 10 .کوتایی هێنان به کونگره
|
|