Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
چۆن لە سایتی كۆشكی سپی دەنگ بە سەربەخۆیی كورد دەدەیت؟
2014-08-05 15:00
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید
info@fkks.se
بۆئاگاداری بەڕێزتان دەبێ لە ئەوروپا لە جێی ( Zip Code)ژمارەی پۆستەکەت بنوسیت ، واتە postnr

ئه‌گه‌ر واژۆكان زۆر بن ده‌چێته‌ نێو كارنامه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاوه‌
دوای ئەوەی سایتی كۆشكی سپی ئەمەریكا، راپرسیی بۆ سەربەخۆیی كورد وەڕوو خست، دوای ماوەی دەنگدان، دەرئەنجامەكەی دەكەوێتە نێو كارنامەی باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمەریكاوە.
بە پێی زانیارییەكان، دەبێت 22/8/2014، رێژەی دەنگدان لەسەر سەربەخۆیی كورد بگاتە 100 هەزار دەنگ و سەرەتا ئەوەی دەیەوێت دەنگ بدات، وەك لە وێنەكەدا روون كراوەتەوە، ئیمزا دەنێرێت و پاش كرانەوەی لینكەكە، لە سەرەوە و لە شوێنی (first name) ناوی یەكەم و لە خانەی خوارەوە لە شوێنی (last name) ناوی دووەم، ئینجا ئیمەیل دەنووسیت و لە نێو (Zip Code) كۆدی شارەكەت بنووسە، كە كۆدی كەركووك 36000، دهۆك 42000، هەولێر 44000، سلێمانی و هەڵەبجە 46000
لە خوار ئەوەوە چوار گۆشەیەكی بچووك هەیە نیشانەی راست لە نێوی دابنێ (واتە كلیكی بكە) و پاشان بڕۆ سەر شوێنی واژو SIGN NOW و كلیك بكە، پاش چەند خولەكێك ئیمەیلەكەت بكەوە و نامەیەكت بۆ هاتووە، ئەوە گرەنتی گەییشتنی دەنگەكەتە.
بۆ زانین، دوای كلیك كردنی یەكەم لەسەر واژۆكەت، دەبێ بچیتە نێو ئیمەیڵەكەت و ئەو نامەیەی بۆت دێت، پەسەندی بكەیت.
ئەمە لینكی سایتەكەیە
https://petitions.whitehouse.gov/petition/support-kurdish-independence/wk7K9SSp