Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
پڕۆسەی تاوانی ئەنفال بە جینۆساید ناسرا
2012-12-06 23:00
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید
info@fkks.se

لە بەرواری ٥/١٢/٢٠١٢لە پەرلەمانی سوید بە کۆی دەنگ پڕۆسەی تاوانی ئەنفال بە جینۆساید ناسرا .
هەموو پارتەکان لە ناو پەرلەمان دا لە کۆبوونەوەی ٢٨/١١/٢٠١٢ دەربارەی بەناساندنی ئەنفال بە جینۆسایدگفتوگۆکرا ، لە دواییدا ئەمە یەکەم جارە کە پەرلەمانی ووڵاتێکی ئەوروپی تاوانی ئەنفال بە جینۆساید بناسێ .
لە فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان شەرمن بۆز ئەرسلان ، سەلام جزیری و حیفزوڵا نێروەیی بەشداریان کرد .
ئەم ناساندنە بە فەرمی لە پەرلەمانی سوید ،مایەی شانازییە بۆ ڕەوەندی کورد لە سوید ، بەتایبەتی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید کە هەردەم لە کارو خەباتی دا ویستویەتی ئەنفال و تاوانی دژ بە هەڵەبجە بە جینۆساید بناسرێ ، ئەو ئاواتەش ئەمڕۆ هاتە دی .هەر بەوبۆنەیەوە سوپاس وپێزانینی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان ئاراستەی پارتەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزشیۆن دەکات ، هەروەها خوازیارە کە هەڵەبجەش بە جینۆسایدبناسرێ و ئەو ڕۆژەش ببێت بە ڕۆژێکی جیهانی دژ بە چەکی کیمیاوی .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید