Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
ڕوونکـردنــەوە
2014-07-17 11:00
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se

لەڕوانگەی هەستکردن بە لێپرسراویەتی و لەپێناو ئەو ئامانجەی کە خۆپێشاندانەکەی لەپێناودا دەکرێ و بەهەند وەرگرتنی ڕاوبۆچوونی زۆرێک لە ڕەوەندی کورد ، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان و کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسیەکانی کورد و کوردستانی و چەندین کەسایەتی و خەمخۆری تر ، زۆر هەوڵیان دا کە هەردوو خۆپێشاندان بکرێ بەیەک ، هەر لەسەر داوای فیدراسیۆن ، ڕێکەوتی 2014 / 7 / 16 فیدراسیۆن و کۆمیتەی هاوکاری لە لۆکالی فیدراسیۆن پێشوازیان لەو گەنجە بەڕێزانە کرد و لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا گەیشتنە ڕێکەوتنێک کە لەبەرژەوەندی هەموولایەکدایە .
* بریار درا هەردوو خۆپێشاندانەکە بکرێ بەیەک خۆپێشاندان .
* زۆرینە پێیان وابوو کە ( medborgarplatsen ) بەرفراوانتر و گەورەتر و گونجاوترە بۆ ئەو ژمارە زۆرەی خۆپێشاندەران ، بۆیە بریار درا خۆپێشاندانەکە لەوێ بکرێ .
بۆیە داواکارین هەموو ڕووبکەنە ئەم ئەدرێسەی خوارەوە بۆ بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکە ، لەگەڵ ڕێزماندا .

Medborgarplatsen 3
11826Stockholm


فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید و کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسیەکانی کورد و کوردستانی