Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
سێیەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
2020-09-21 09:00
fkks
info@fkks.se
سێیەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی
کوردستان

پیرۆز بێت سێیەمین ساڵیادی رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان!
لە مێژووی هەموو گەلاندا هەندێ ڕۆژی تایبەت و مێژوویی هەیە ، وەک ئاشکرایە سێ ساڵ بەر لە ئێستاو لە 25 ی ئەیلولی 2017 دا ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشوری کوردستان کرا ، لەو ڕۆژەدا کوردستانیان لە کەش وهەوایەکی ئازاددا چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان . لە ئەنجامی دەنگداندا لە 93% ی دەنگدەران دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا .
ڕێفراندۆمی 2017-09-25 لە مێژووی گەلی کوردستاندا گرنگیەکی تایبەتی خۆی هەیە ، هەر لەبەرئەوە دەوڵەتانی داگیرکەر وەک تورکیا ، ئێران وعێراق ، هەڕەشەو هێرشێکی ناڕەوایان کردە سەر باشووری کوردستان و بەتایبەتی بۆ سەر ڕێزدار سەرۆک مەسعود بارزانی . بەڵام سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز مەسعود بارزانی و گەلی کوردستان گوێیان نەدایە ئەو هێرش وهەڕەشانەی ووڵاتانی داگیرکەر و ڕێفراندۆم کرا . گەلی کوردستان بە ویست و خواستی خۆی وبە شێوەیەکی دیموکراتیانە لەو ڕێفراندۆمەدا بەڕێژەی لە 93% ی دەنگەکان ووتیان بەڵێ بۆسەربەخۆیی کوردستان .
جۆش وخرۆشێکی مەزن لە ناو دیاسپۆرای کورد بەرپا بوو ، دەبێت ئەو جۆش وخرۆشەی کە لە دیاسپۆرادا بۆ سەربەخۆیی کوردستان نیشان درا ، هەر بەردەوام بێت ، دەبێت ئەو کۆمیتە و دەزگا کوردییانەی کە چالاکیان لە دیاسپۆرا ڕێکخست ، لە کارو خەباتی خۆیان بە هەمان گوڕوتین بەردەوام بن . دەبێت ئێمە هەموو خۆمان بۆ هەر هەڕەشەو هێرشێکی دوژمنان ئامادەبکەین .
مخابن سوپای عێراقی بە هاوکاری حەشدی شەعبی سەربە ئێران وچاوساغی گروپێکی کوردی ناوخۆیی ، کەرکوک وهەموو ئەو ناوچانەی کە مادەی 140 ئەیانگرێتەوە داگیرکران .
بەڵام با دوژمنان چاک بزانن کە بەو داگیرکردنە ناتوانن ورەی گەلەکەمان بڕوخێنن ئەو گەلەی کە لە ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا بە ڕێژەی لە 93% دەنگی بە سەربەخۆیی کوردستان دا ، ئەوەش مافێکی ڕەوای گەلی کوردەو دەستی لێهەڵناگیرێ .
ڕێفراندۆم تاپۆیەکی سەربەخۆیی کوردستانەو هیچ هێزو لایەنێک ناتوانێ ڕێگری لێبکات ، ئەمڕۆ بێ یا سبەی کوردستان دەبێت بە ووڵاتێکی سەربەخۆ .



فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان