Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاتوو فەریناز خوسرەوانی
2015-05-25 01:00
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید
info@fkks.se
لەمێژووی شۆڕشگێرانەی کوردا هەمیشە ژن نەک تەنیا پشتوپەنای پیاوەکان بوونە لە ڕۆژە سەختەکاندا ، بەڵکو هاوکارێکی کاریگەریش بوونە لەکاتی شۆڕش و ڕاپەڕین و سەرهەڵدانەکاندا ، شان بەشانی پیاوەکان خەباتی چەکداری و سیاسیان کردوە ، لەو پێناوەشدا تاڵی و سوێری ژیانیان زۆر چێشتوە و قوربانی زۆریان داوە و تەنانەت شەهیدیشیان لەو پێناوەدا داوە ، جا هەر لەم ڕوانگەیەوە دوژمنانی گەلەکەمان ، کورد لەڕووی جەستەیی و هزری و نەتەوەیی و مرۆڤایەتی و تەنانەت کۆمەڵایەتیشەوە تیرۆر دەکەن ، ڕۆژ نیە لەلایەن ئەو ڕژێمانەوە تاوانی لەم جۆرە دژ بە گەلەکەمان بەئەنجام نەدرێ ، لە زیندانی کردن و کوشتن و بڕین و تاڵانی و سووتان و وێرانکردنەوە بگرە ، تا دەگاتە ئەنفال و کۆمەڵکوژی و کیمیاباران ، ئەوەتا نامرۆڤایەتی و بەدڕەوشتی ئەو دوژمنانە گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی کە دەستیان بگاتە تیرۆری ڕەوشتیش و کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاتوو فەریناز خوسرەوانی ببێ بە قوربانی حەزە گڵاوەکانیان ، ئەوە وەنەبێ تەنیا خۆی لەخانەی کۆمەڵایەتی ببینێتەوە ، بەڵکو خۆی لەخانەی نەتەوەیی و سیاسیش دەبینێتەوە ، چونکە کۆماری ئیسلامی ئێران لەوڕێگایەوە ویستوویەتی بێڕێزی بە گەلێکی ستەمدیدەی وەک گەلی کورد بکات ، ئەمەش خۆی لەخۆیدا جۆرێکی تری تیرۆرە کە ئەو دوژمنانە دژ بە کورد پیادەی دەکەن ، هەر لەبەر ئەوەش بوو کە خەڵکی بەشەرەف و خۆڕاگری شارەکەی پایتەختی کوردستان و پێشەوا قازی محمەد ، خۆپێشاندانیان ڕێکخست و دژ بەوکارە نامرۆڤایەتیە هەڵوێستیان وەرگرت .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید ، زۆر بەتوندی ئەو کارە نامرۆڤایەتیە ڕیسوا و شەرمەزار دەکات و پشتگیری و پاڵپشتی تەواوی هەموو جۆرە کاردانەوەیەک دەکات ، جا ئایا لەڕووی خۆپێشاندانەوە بێت ، یان لەڕووی هەر ناڕەزاییەکی ترەوە بێت کە بتوانرێ سنوورێک بۆ ئەو بێڕێزیانە دابنرێ کە دژ بە گەلەکەمان بەگشتی و دەرهەق بە ژنانی کورد دەکرێ بەتایبەتی ، داواکاریشین کە کۆمەڵگاکانی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ، بێدەنگ نەبن و هەڵوێست بەرامبەر ئەو تاوانە دژ بەمرۆڤایەتیە وەربگرن .
سڵاو لەگیانی پاکی شەهید فەریناز خوسرەوانی
بژی کورد و کوردستان

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید