Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
ڕۆژی زمانی دایک لە جیهان پیرۆز بێت !
2021-02-20 17:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
ڕۆژی زمانی دایک لە جیهان پیرۆز بێت ! 21 ی شوبات ڕۆژی زمانی دایکە لە جیهاندا لە ساڵی 1999 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری ( UNESCO ) ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری ( یونسکۆ ) ڕۆژی 21 ی شوباتی وەک ڕۆژی زمانی دایک ڕاگەیاند . لەو ڕۆژەوە 21 ی شوبات لە هەموو جیهان وەک ڕۆژی زمانی دایک پیرۆز کراوە ئەمڕۆ زیاتر لە 7 هەزار زمان لە جیهاندا هەیە . بەپێی بەڵگەنامەی%40 YN ی ئەو زمانانە لەژێر هەڕەشەی ونبووندان . زمانی کوردیش لە ژێر هەڕەشەدایە لە دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە، لە باکووری کوردستان بە سیستماتیک ئەسیمیلاشن ئەنجام دراوە. بەتایبەتی دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا ، تورکیا دەستی کرد بە نکۆڵیکردن لە کورد . لە ساڵی 1924 دا نووسینی کوردی قەدەغە کرا . دوای شۆڕشی 1925 بە سەرکردایەتی شێخ سەعید، هەر کەسێک لە بازاڕەکانی دیاربەکر بە کوردی قسەی کرد، ئەو کاتە لەلایەن جەندرمەکانی تورکیاوە بە 25 قورش سزا دەدرا. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەگەرچی پەخشی ڕادیۆ بە زمانی کوردیە ، بەڵام زمانی کوردی زمانی پەروەردە نییە ئێستا لە تەلەفزیۆن و میدیاکانی خۆیان سوکایەتی بە جلی کوردی و بە بەها جوانەکانی کوردان دەکەن . لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەگەرچی بارودۆخێکی نائاسایی هەیە، بەڵام هێشتا بوونی کورد و زمانەکەیان بە فەرمی لەلایەن ڕژێمی سوریاوە قبوڵ نەکراوە . مافی خوێندن و بەکارهێنانی زمانی دایک یەکێکە لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤایەتی . بۆ پاراستنی مافی زمان لە جیهاندا، کۆمسیۆنی کۆنگرەی پاراستنی مافەکانی منداڵان لە ڕێکخراوی یوونسکۆدەوڵەتی تورکیا لە ناو 196 وڵاتی جیهان واژۆی لەسەر ئەو پـەیماننامەیە کـردووە ، کورد وەک نەتەوەیەک کە ڕێژەی دانیشتوانیان 1 / 3 دانیشتوانی تورکیایە . بەڵام تائێستا کوردانی باکوور لە هەموو مافە نەتەوەییەکانی بێبەش کراون . خوێندن بە زمانی کوردی قەدەغەیە و زمانی کوردی زمانی فەرمی نییە . پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان باس لەوە دەکەن کە منداڵان کە بەشێکن لە نەتەوەیەک یان گروپە جیاوازەکان ، مافی بەکارهێنانی ئایین و کولتوور و کاتی خۆیان هەیە ، پێویستە دەوڵەت زەمینەی پەروەردە و پێشکەوتنی ماف لە زمانەکانیان دروست بکات بۆ ئەوەی زمانەکەیان بەکار بێت . بەڵام تورکیا تا ئێستا هیچ مافێکی بە کورد نەبەخشیوە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیانەی کە خۆیان واژۆیان کردووە . تورکیا بە قسە بوونی کوردان قبوڵ دەکات، بەڵام لە دەستووری تورکیادا کورد وەک نەتەوەیەک دانی پێدانەنراوە . زمانی کوردی نافەرمییە و منداڵانی کورد مافی پەروەردەیان نییە بە زمانی خۆیان . زانراوە کە لە باکووری کوردستان لەم ساڵانەی دواییدا چەندین پلاتفۆرم بۆ ئەوەی مافی خوێندن و بەکارهێنانی زمانی کوردی بەکار بهێنیت، دامەزراوە فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید پشتیوانی لە هەموو هەوڵ و کۆششێک دەکات بۆ زمانی کوردی . فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید دەمێکە کەمپینێکی بۆ زمانی کوردی دەستپێکردووە . هەربەوبۆنەیەوە فیدراسیۆن لە 21 ی شوبات دا نامەیەکی بۆ پارت و پەرلەمانتارانی سوید یەکێتی ئەوروپا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا ناردووە بۆ پشتگیری کردن لە داخوازییەکانی گەلی کورد بۆ ئەوەی لە دەستووردا وەک نەتەوەیەک لە تورکیا بناسرێ، زمانی کوردی ببێتە زمانی پەروەردە و هەروەها ببێتە زمانی فەرمی لە تورکیا . بێگومان ئەمە کەمپینە کاتی نییە بۆ زمانی کوردی . تا ئەو کاتەی مەترسی لەسەر زمانی کوردی نامێنێت هەڵمەتەکەمان بەردەوام دەبێت . 21.02.2021 فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید