Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
فێربوونی زمانی زگماكی مافی هەر مرۆڤێكە
2020-10-08 23:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید
info@fkks.se
فێربوونی زمانی زگماكی مافی هەر مرۆڤێكە سكرتێری پارتی دیموكراتی كریستیان Peter Kullgren لە چاوپێكەوتنێكی ڕادیۆی سویدی ، داوای كرد كە فێربوونی زمانی زگماكی لە قوتابخانەكاندا نەمێنێت ، بەلای ئەوەوە ،لە فێركردنی زمانی زگماكی كەموكوری هەیەو هەروەها خەرجیەكی زۆری تێدادەكرێ و دەتوانرێ بۆ فێربوونی شتی تربەكاربهێنرێت.فێربوونی زمانی زگماكی مافێكی سەرەكی هەرمرۆڤێكە . ئەو بیانوانەی كە Peter Kullgren باسی كردووە ، نابنە هۆكار بۆ لابردنی فێربوونی زمانی زگماكی لە قوتابخانەكاندا بۆ ئەو پەناهەندانەی كەلە سوید دەژین . لەبری ئەوەی بیر لەوەبكەنەوە كە بە هۆكاری كەموكوری فێربوونی زمانی زگماكی لابەرن ، با بیر لەوەبكەنەوە كە چۆن چارەسەری كەموكوریەكان دەكەن. ئێمە وەك فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید ، داواكارییەكەی Peter Kullgren سكرتێری پارتی دیموكراتی كریستیان نیگەرانی كردین . وەوەك ئێمە ئاگادارین ئەنجومەنی پارتی دیموكراتی كریستیان سبەینێ 9/10 كۆبوونەوەیان هەیە ، هیوادارین كە ئەندامانی بەشداربوانی كۆبوونەوەكە ئەو داواكارییەی Peter Kullgren ڕەتكەنەوە . ئێمە وەك فیدراسیۆن داوا لە پارت و ڕێكخراوی سویدی ، هەروەها هەمووڕێكخستنەكانی دیموكراتی بیانی ومامۆستایانی فێربوونی زمانی زگماكی دەكەین كەبەرامبەر ئەوداواكارییە هەڵەیەی Peter Kullgren بێدەنگ نەبن . ‎كۆڤان ئامەدی ‎سەرۆكی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید 2020-10-08