Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
باشوری كوردستان وهیوایەك بۆ سەربەخۆیی
2020-12-13 19:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
باشوری كوردستان و هیوایەک بۆ سەربەخۆیی خۆپێشاندان مافی هاوڵاتیانە ئەگەر بەشێوەیەکی یاسایی ڕێگەپێدراوبێت و دووربێت لە بەکارهێنانی توند و تیژی ، هەروەکو چۆن لەهەر وڵاتێکی پێشکەوتوودا ڕێکدەخرێت و بەڕێگایەکی ئاشتیانە داواکاریەکانیان دەگەیەننە ئەو جێگایەی کە مەبەستیانە . ئەوەی لەو چەند ڕۆژەدا لەخۆپێشاندانەکانی باشووری کوردستان بەدی دەکرێ ، لە سووتاندنی دامودەزگا حکوومیەکان و شەهیدکردنی ئەو پێشمەرگە و پۆلیس و ئەفسەرانەی کە بەرگری لەخاکی کوردستان دەکەن و بەتاڵان بردنی موڵکی بارەگا حیزبیەکان ، لەخۆپێشاندانی ئاشتیانە دەرچوە و ڕێچکەی توند و تیژی بەخۆوە گرتوە کە هیچ کاتێکیش بەو شێوازە مافەکان دەستەبەر ناکرێت . ئەمڕۆ باشووری کوردستان بەهەلومەرجێکی دژواردا تێدەپەڕی ، حکوومەتی بەغدا بەمەبەستی ئاژاوە نانەوە و بەرپاکردنی دووبەرەکی بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیوە ، دوژمنان چاویان بەو پێشکەوتنەی هەرێمی کوردستان هەڵنایە و ئەوەی کە  لەکەرکووک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکرێ لەبەعەرەب کردن و سووتاندن و دەست بەسەراگرتنی موڵک و ماڵی گوندنشینەکان ، پیلانێکی دوژمنانە و پێویستە کورد هەمووی یەکگرتووبێت و بەیەکگرتوویش بەرەنگاری ئەو مەترسیانە ببێتەوە کە ڕووبەڕووی حکوومەتی کوردستان بوونەتەوە . فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان خۆپێشاندان بەمافێکی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەبینێ بەمەرجێ بەشێوەیەکی ئاشتیانە و دوور لەتوندوتیژی بێت ، فیدراسیۆن داوادەکات بە یەک هەڵوێستی و یەکدەنگی و یەکڕیزی ماڵی کورد ئەو ئەزموونەی باشووری کوردستان بپارێزن  کە هەنگاوێکە بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی کە گەلەکەمان ساڵانێکە خەباتیان لەپێناودا دەکات .     فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید