Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
جینۆساید زامێكی سەخت و گرانە بەرامبەربەکوردانی ئێزدی !
2021-08-02 18:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
جینۆساید زامێكی سەخت و گرانە بەرامبەربەکوردانی ئێزدی! لە 3 ی ئابی 2014 دا حەوت ساڵ بەسەر کارەساتی کوردانی ئێزیدیدا تێدەپەڕێت. ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشێکی دڕندانەی کردە سەر کوردانی ئێزدی لە شنگال نزیکەی پێنج هەزار ژن و منداڵ و پیاو شەهید بوون . بە گوێرەی نووسینگەی کار و کاروباری ئێزدیان، نزیکەی 10 هەزار کەس شەهید بوون بەهۆی هێرشی دڕندانەی داعش ، 6 هەزار و 255 کەس بە دیل گیران کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون ، نزیکەی 3500 کەس ڕزگارکراون و زیاتر لە 3 هەزاریان هێشتا بێ سەروشوێنن . 3500 منداڵ بێ باوک ماون ، شنگال و گوندەكانی ئێزیدی وێران كران . نزیکەی 500 هەزار کەس لە و خەڵكە ئاوارە بوون و لە وڵاتی خۆیان بوون بە پەناهەندە . هەموولە ڕەوشێكی خراپی دەرونی و کۆمەڵایەتی خراپدا دەژین . هەروەها 40 هەزار کەس لە كوردانی ئێزیدی كوردستانیان بەجێهێشتوەو ڕوویان كردۆتە وڵاتانی ئەوروپا !. ئێمە هەرگیز ئەو کارەساتە لە یاد ناکەین ، شەهیدەکان لە دڵماندا دەژین ، باشترین بیرەوەری بۆ ئەو شەهیدانە بەردەوامی خەباتە بۆ ئازادی گەلەکەمانە . بۆ ساڕێژكردنی زامی قوڵی كوردانی ئێزیدی ، گرنگە کوردانی دانیشتووی ئەوروپا هاوکاری گەلەکەمان بن لە شنگال و زۆر گرنگیشە کە کورد هەموویان هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شنگال... فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان جارێکی دیکە کۆمەڵکوژی لە دژی کوردانی ئێزدی بە توندی شەرمەزار دەکات. شەهیدانی شنگال و هەموو شەهیدانی دیکە بەبیردێنێ... فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید 2021-08-03