Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
پیرۆزبێت 22 ی نیسان ڕۆژی ڕۆژنامەگەڕی كوردی
2021-04-23 18:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
پیرۆزبێت 22 ی نیسان ڕۆژی ڕۆژنامەگەڕی كوردی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی کوردستان لە 22 ی نیسانی 1898 لە قاهیرە لە لایەن میقدات مەدحەت بەدرخان بڵاوکرایەوە . ئەمڕۆ 22ی نیسان وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی لە کوردستان یاددەكرێتەوە . ڕۆژنامەی کوردستان لە ساڵی 1898 تا 1902 بەردەوام بوو . وە31 ژمارە شی لێدەرچوو ، ڕۆژنامەی کوردستان لە بڵاوکردنەوەی بیری نەتەوەیی کوردو لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە بنەمای ڕۆژنامەگەری کوردی میقدات مەدحەت بەدرخان بوو . بەڵام سەدان ڕۆژنامە و گۆڤار ئەمڕۆ لە کوردستان و دەرەوەی وڵات بڵاوکراونەتەوە وچەندەها ڕادیۆ و ته له فزیۆنی کوردی دامەزراون . بێگومان لە چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا ، کورد تووشی ئاستەنگی زۆر بووە . دەیان گۆڤار و ڕۆژنامە داخران و خاوەن و نووسەرەکانیان سزای گەورە دران . تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسانی کورد لە لایەن ڕژێمە داگیرکەرەكانی کوردستانەوە شەهید كراون . بەوبۆنەیەوە لە 22 ی نیسان دا فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان وێڕای پیرۆزبایی كردن ، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ڕۆژنامەگەری كوردی دادەنەوێنێت . 22.04.2021 فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید