|
بە داخ و پەڕژەرەیەکی زۆرەوە هەوالی کۆچی دوایی مام جەلال، سکرتێری گشتیی یەکێتی و |
|
2017-10-04 11:00 |
fkks |
info@fkks.se |
|
سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە تەمەنی 84 ساڵیدا
کۆچی دوایی کرد. جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆژی 17-12-2012 لە بەغدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە باری تەندروستی تێکچوو، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کرا و دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، رۆژی 19-7-2014 گەڕایەوە سلێمانی. پاشان جارێکی دیکە بۆ هەمان مەبەست برایەوە ئەڵمانیا، دواتر برایە نەمسا، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2016ەش گەڕایەوە کوردستان و باری تەندروستی باشتر بوو، لەوکاتیشەوە تاوەکو ئێستا ناوەناوە سەرکردە و کەسایەتییەکان سەردانیان دەکرد. مانگی تەمموزی ئەمساڵیش لهسهر بانگهێشتی لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانێکی دۆستانەی بۆ تاران ئەنجامدا. ژیاننامەی مام جەلال:
- جەلال حیسامەددین نوورەڵڵا تاڵەبانی، کوڕی خەدیجە و ناسراو بە مام جەلال، لە ساڵی 1933 لە گوندی کەلکان لە بناری چیای کۆسرەت لەدایکبووە. - ساڵی 1959 کۆلێژی یاسای لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە و لە کاری سیاسیش بەردەوام بووە- - لە دەستپێکی شۆڕشی کوردستاندا لە ساڵی 1961، کە دواتر بە شۆڕشی ئەیلوول ناسرا، رۆڵی سەرەکیی گێڕاوە. - لە ساڵانی دواتریشدا رۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار و پێشمەرگە بووە. هەروەها کەسێکی نزیکی مەلا مستەفا بارزانی بووە. - دوای رێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1971، مام جەلال بۆ نوێنەرایەتیکردنی شۆڕشی کوردستان بۆ ماوەیەک چووەتە بەیرووت. - ساڵی 1976 لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی لە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزراند و بووە سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە. - بە درێژایی کۆتاییەکانی ساڵانی حەفتا و هەشتای سەدەی رابردوو رۆڵێکی سەرەکی لە شۆڕشی کوردستاندا گێڕاوە. - ساڵی 1986 لەگەڵ ئیدریس بارزانی رۆڵی سەرەکییان لە دامەزراندنی بەرەی کوردستانی گێڕاوە و لە شاری تاران رێککەوتنێکیان بۆ ئەو مەبەستە واژۆکردووە. - لە یەکەمین هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستاندا لە ساڵی 1992 کاندید بووە بۆ رێبەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان. - لە نیوەی دووەمی ساڵانی نەوەتدا بووەتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سلێمانی - لەدوای رووخانی رژێمی سەددام لە ساڵی 2003، ئەندامی جڤاتی فەرمانڕەوایی عێراق (مەجلیسی حوکم) و بۆ خولێکیش سەرۆکی ئەو جڤاتە بووە. هەروەها لە داڕشتنەوەی دەستووری عێراقدا رۆڵی سەرەکیی گێڕاوە. - رۆژی 6 ی نیسانی 2005 بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراقدا کوردێک بووە سەرۆککۆمار، ئەو کەسەش مام جەلال بوو. - رۆژی 22 ی نیسانی 2006 سەرلەنوێ کرایەوە سەرۆککۆماری عێراق. - ساڵی 2010ـیش دیسان مام جەلال بووەوە سەرۆککۆمار. - رۆژی 18-12-2012، دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و مێشک، لە بەغدا کەوتە نەخۆشخانە و دواتر بەپەلە گەیێندرایە ئەڵمانیا. - تاڵەبانی لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کچی ئیبراهیم ئەحمەد ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و دوو کوڕیان بەناوی قوباد و پاڤێڵ هەن.
|
|