|
كۆنگرەی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی شاری ئوپسالا |
|
2011-12-20 22:00 |
جوتیار شەریف |
jotiarsharif@fkks.se |
|
رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 11/12/2011 کاتژمێر 13.00 کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی شاری ئوپسالا کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی به به‌شداری زۆرینەی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه به‌ڕێوه‌برد. پێشه‌کی به‌رپرسی کۆمه‌ڵه کاک شوان كەریم له لایه‌ن كۆمیتەی كارگێری کۆمه‌ڵه به‌خێرهاتنی به‌شداربوانی کۆنگره و مێوانانی كۆنگرە كرد كە پێكھاتبون لە جوتیار شه‌ریف ئەندامی کومیته‌ی کارگێڕی فیدراسیون وبەرپرسی پەیوەندییەكانی ناوخۆ و ئامانج حسن ئەندامی كۆمیتەی گشتی و بەرپرسی ھەرێمی دوو و فەلامەز ئاكاد ئەندامی كۆمیتەی گشتی فیدراسیون ومحمود كاپلان لە کۆمه‌ڵه ی سوێدی- كوردی و كۆنگرە بە شێوەی خوارەوە بە رێوەجۆ: هه‌ڵبژادنی دیوان له لایه‌ن به‌شدارانی كۆنگرە و ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ یادی شه‌هیدانی کورد و کوردستان. خوێندنه‌وه‌ی رۆژه‌وی کۆنگره له لایه‌ن دیوان و پەسەندكرنی لە لایەن ئەندامان. وتاریی فیدراسیۆن له لایه‌ن جۆتیار شه‌ریف بۆ به‌شداران و ده‌ستخۆشی له چالاکی و ماندوبوونی یه‌ک ساڵی رابرووی کومیته‌ی کارگێڕی کۆمه‌ڵه و به‌خێرهێنانی به‌شداربووانی و مێوانانی كۆنگرە. وتاری كۆمەلەی سوێدی- كوردی لەلایەن كاك محمود كاپلان. وتاری رێكخراوی ژنان لە لایەن خاتون دیانا قوبادی. راپۆڕتی کار و خەباتی کۆمه‌ڵه‌ی له لایه‌ن به‌رپرسی کۆمه‌ڵه كە له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردووئەنجام درابوو. راپۆڕتی به‌شی ماڵی کۆمه‌ڵه له لایه‌ن به‌ر پرسی به‌شی دارایی كۆمەلە به شیوه‌یه‌کی رێک و پێک. راپۆڕتی كۆمیتەی رڤیسۆر د‌ستخۆشیان له به‌شی ماڵی کومیته کرد. ره‌خنه و پیشنیاری به‌شداربوانی کۆنگرە له سه‌ر هه‌ردووک راپۆرتی چالاكی و راپورتی دارایی له لایه‌ن به‌شدارانی کۆنگره . پەسەند كردنی راپۆڕته‌کان به تێگڕای ده‌نگی به‌شداربوانی كۆنگرە و ھەلبژاردنی ئورگانەكانی كۆمەلە: كۆمیتەی كارگێر: شوان كەریم، ئەدیبە سعید، سەروەر محمەد ێدیق، ھێمن محمەد، فەرھاد ێالح بۆ بەشداریكردنی كۆنگرەی فیدراسیون كۆنگرە بریاری دا لە چوار كەس لا ئەندامانی كۆمیتەی كارگێر وەك نۆینەری كۆمەلە بەشدار بن.
|
|