Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
لە ڕۆژی شەممە بەرواری 2021-08-21 ‎بۆڕێزگرتن لە خەبات و تێكۆشانی شەهید موسا باباخانی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموكراتی كوردستان
2021-08-23 11:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
لە ڕۆژی شەممە بەرواری 2021-08-21 ‎بۆڕێزگرتن لە خەبات و تێكۆشانی شەهید موسا باباخانی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموكراتی كوردستان ،كۆڕیادێك لەلایەن كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموكراتی كوردستان سازكرا ، هەر بەو بۆنەیەوە بەڕێز كۆڤان ئامەدی سەرۆكی فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید وتارێكی پێشكەش كرد. ئەوەش دەقی وتارەكەی بەڕێزیان: ئەندامان و کادرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانی کوردستان و سوید و بەشداربووانی بەڕێز ،ڕێزو سڵاوی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکوردستانیەكان پێڕادەگەیەنم بە دڵێکی خەمناکەوە بیستمان کە موسا باباخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبە تێكۆشەرەكەتان ، لەلایەن تیرۆریستانەوە لە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕفێندراوە و دواتر تیرۆر کراوە . تیرۆری ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی سەرسوڕهێنەر نییە، زۆرجار بنکە مەدەنییەکانی حیزبی دیموکراتی كوردستان لە باشووری کوردستان بۆردومانی کردووە . ڕژێمی ئێران ڕێبەرانی پێشووی حیزبی دیموکراتی كوردستان شەهیدان ، عەبدولرەحمان قاسملۆ و سادق شەرەفکەندی لە شارەکانی ئەوروپا تیرۆر كرد . ڕژێمی ئێران لەسەر بنەمای تیرۆر و توندوتیژی دامەزراوە و لەماف و ئازادییەکانی مرۆڤ و دیموکراسی و بەتایبەتی داخوازییە نەتەوەییەکانی گەلی کورد سڵ دەكاتەوە . چونکە تیرۆر كردنی تێکۆشەران و کادرانی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کردۆتە ئامانجی سەرەکی خۆی . فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید بە توندی ئەوكارە تیرۆریستییەی ئێران بە توندی سەركۆنەو شەرمەزار دەکات . بەڕێزان ئێمە پێمان وایە هاوکاری حیزب و ڕێکخراوە کوردیەکان لە دژی ڕژێمی خوێناوی تاکە ڕێگایە بۆ کۆتاییهێنان بە تیرۆریزمی ئێران لە دژی گەلی کورد. بۆیە فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید گرنگییەکی زۆر بە یەکڕیزی ماڵی کورد دەدات . ئێمە پشتگیری لە خەبات وتێكۆشانتان دەكەین بۆ ئازادی کوردستان . هیواو داخوازی ئێمە یەكگرتنێكی بەهێزو كاریگەر لەنێوان لایەنەسیاسیەكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە . ئەمڕۆ لە ووتاری پارتی دیموکراتی کوردستان بیستم کە هەردوو باڵی حیزبی دیموكراتی كوردستان تا ڕادەیەكی باش لە یەكدی نزیک بوونەتەوە . ئەمە مژدەیەکی دڵخۆشكەر بوو . هەر بەو بۆنەیەوە فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید پرسەوسەرەخۆشی لە خێزان و هەموو هەڤاڵانی حیزبی دیموكراتی كوردستان دەکات ، خوالێیخۆشبێ وڕەوانی شادبێت هەر بۆ بیرهێنانەوە هێژایان ، مخابن بۆ كۆچی دوایی مامۆستا و نووسەر و سیاسەتمەدار و پێشمەرگە کاک ئەحمەد کاكەمەمی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەهۆی نەخۆشییەوە لە ستۆکهۆڵم کۆچی دوایی کرد، خوالێیخۆشبێ وڕەوانی شادبێت