Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
کۆنگرەی ساانەی کۆمەڵەی کوردی لە شاری ئوریبرۆ
2012-02-11 16:00
جوتیار شەریف
jotiarsharif@fkks.se
رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤/،٠١/٢٠١٢ کاتژمێری ١٤.٠٠ کۆنگرەی ساڵانەی کۆمەڵەی کوردی لە شاری ئوریبرۆ دەستبەکار بوو بە بەشدای ٤٠ ئەندام. دوای ووتەی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرە کە لە لایەن سەردار دزەیی پێشکەش کرا، بە خێرهاتنی ئەندامانی کۆنگرە و نوێنەری فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکانی کرد و تیشکی خستە سەر چۆنیەتی ئامادەکاری کاری کۆنگرە و ئاگادار کردنی ئەندامانی کۆمەڵە.
لێژنەی دیوان هەڵبژیردرا کە پێک هاتبوو لە بەرێزان:
1. سەردار دزەیی
2. ئیدریس بەرواری
3. گێلاس عەبدولقادر
دوای خوێندنەوەی خاڵەکانی رۆژەڤ لە لایەن لێژنەی دیوانەوە بە تیگڕای دەنگ لە لایەن ئەندامانی کۆنگرەوە پەسند کران.
راپۆتی دارایی لە لایەن بەرێز کاک زوهێر بەرواری پێشکەش کرا دوای گفتوگۆ کردن و هەڵسەنگاندنی کار و چالاکیەکانی کۆمەڵە ، ڕاپۆڕتەکان بە تێگرای دەنگ پەسند کران. لە بەر نالەباری وەزعی ئابووری کۆمەڵە کۆمەلە ،بەشیک لە ئەندامانی کۆنگرە ئامادەیی خۆیان پیشاندا بە پێشکەش کردنی یارمەتی دارایی بە کۆمەڵە تا لەو قەیرانە ئابووریەی کە تێیدایە رزگاری بێت.
کاک مەولوود ئەندامی کۆمیتەی گشتی فیدراسیۆن کۆمەڵە کوردستانییەکان و نوێنەری فیدراسیۆن لە کۆنگرە بە ناوی فیدراسیۆنەوە بە خێرهاتنی ئەندامانی کۆنگرەی کرد و تیشکی خستە سەر رۆڵ و پێگەی فیدراسیۆن لە ووڵاتی سوید وە باسی کار و چالاکیەکانی ساڵی رابردووی فیدراسیۆنی کرد و داوای زیاتر هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان فیدراسیۆن و کۆمەڵە کوردیەکانی کرد بۆ زیاتر گەشەکردنی و کاراکردن و بەرەوپێشەوە بردنی کار و خەباتی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە وڵاتی سوید.
هەندێک لە ئەندامانی کۆنگرە رەخنە یان لە ئەدای فیدراسیۆن گرت و داوایان کرد کە فیدراسیۆن زیاتر بەرەوە پیری کێشەکانی کۆمەڵەکان هەنگاو بنێت و هەوڵی زیاتر بدات بۆ کاراکردنی رۆڵی رەوەندی کورد لە وڵاتی سوید و لە سەر ئەو ئەساسەش کۆنگرە بڕیاری دا نامەیەک ئاراستەی فیدراسیۆن بکرێت کە تیدا داوای یارمەتی دارایی بۆ کۆمەڵەی کوردی شاری ئوریبرۆ بکات.
بۆ دووهەم ساڵ لە سەر یەک هەندێک لە ئەندامانی کۆنگرە داوای کشانەوەی کۆمەڵەیان لە ئەندامەتی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان کرد.
بۆ یەک لایکردنەوەی ئەم گرفتە کۆنگرە بڕیاری دا ئەم مەسەلەیە بخرێتە دەنگدان. زۆرینەی رەهای ئەندامانی کۆنگرە دەنگیان بۆ مانەوەی کۆمەڵە وەک ئەندامی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان دا کە بمینیتەوە.
کۆنگرە روبەڕووی کێشەی نەبوونی کاندید بۆ کۆمیتەی کارگیری کۆمەڵە بوو، لە بەر ئەوەش کۆنگرە ئەرکی بەڕێوەبردنی کۆمەڵەی بەم هەڤاڵانەی خوارەوە ئەسپارد.
1. فەهمی بارانسۆن
2. گێلاس عەبدولقادر
3. محەممەد وەیسی
4. جەماڵ
5. لیڤیا
هەروەها کۆنگرە بڕیاری دا رێگا بدرێت بۆ زیادکردنی ئەندامان لە کۆمیتەی کارگێری کۆمەڵە بە پێی زەرورەت لە ئایندەدا .

ریڤیسۆرەکان:
لە کۆنگرە ئەم هەڤاڵانەی خوارەوەی وەکوو رێڤیسۆر هەڵبژیران.
(1) زوهێر بەرواری
(2) مەولوود عەبدیلزادە
(3) چالاک محەممەد وەیسی

کاندید بۆ کۆنگرەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان
کۆنگرە بڕیاری دا هەر ئەو هەڤاڵانەی کە بۆ کۆمیتەی کارگیری کۆمەڵە هەڵبژێردراون وەکوو کاندید بۆ کۆنگرەی فیدراسیۆنیش دەستنیشان بکرێن، لە گەڵ سێ کەسی تر وەکوو ئحتیات، کە ئەوانیش بریتین لە:
1. سەردار دزەیی
2. چالاک محەممەد وەیسی
3. کوردۆ شێخ محەممەد هەرسین
ئاڵو گۆڕ لە پەیرە و پرۆگرامی کۆمەڵە:
لێژنەی ئاڵ و گۆڕی پەیرەو و پرۆگرام لە کۆنگرەی ساڵی رابردوو پێک هێنرابوو پرۆگرامی کۆمەڵەیان دەستنیشان کردبوون، دووای خوێندنەوەیان بەسەر ئەندامانی و لە لایەن ئەندامانی کۆنگرەوە پەسەند کران کە بیتی بوون لە .
1. زیاد کردنی کۆنگرەی نا ئاسایی لە خاڵی ٣ ی ئورگانەکان
2. لابردنی ووشەی کۆمەڵایەتی لە بڕگەی یەکەم / ناو
3. لە بڕگەی ٥ ی داوای ئەندامەتی، داوای ئەندامەتی راستەو خۆ بیت،
4. گۆڕینی ناوی کۆمەڵە لە کۆمەڵەی کوردی بۆ کۆمەڵەی کوردستانی.

بە سروودی نەتەوایەتی کۆتایی بە کار و باری کۆنگرە هات.