|
بانگهێشتی مامۆستایانی کورد لە سوید |
|
2021-08-08 12:00 |
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید |
info@fkks.se |
|
بانگهێشتی مامۆستایانی کورد لە سوید
بەڕێزان
وەک دەزانن کورد لە سوید زۆر گرنگایەتی بە زمان و كلتور و ئەدەبی كوردی داوە ، بەکارهێنانی زمانی کوردی لەم ووڵاتەدا بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا زۆر پێشکەوتووە .
بەڵام ڕەوشی زمانی کوردی بەشێوەیەكی گشتی چ لە ئەوروپا و چ لە وڵات لە مەترسیدایە .
لە هەندێک بەشی کوردستان زمانی کوردی زۆر بە دەگمەن لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکار دەهێنرێت . هەر بۆیە بەشێك لە نەوەی نوێ زمانی دایک نازانن ، ئەمە مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر ناسنامەی کورد .
بە پێی ساڵانی 2018-2020 لە سوید ، ڕێژەی خوێندکارانی کورد بە 10-12 هەزار کەس دەخەمڵێنرێ ، بەپێی زانیاری بەشێک لەمامۆستایانی کورد ڕێژەی خوێندکارانی زمانی کوردی لەقوتابخانەکاندا کەمیکردووە .
ئەمەش جۆرێك لە نیگەرانی دروست كردووە سەبارەت بە زمانی کوردی .
بە بۆچوونی ئێمە مامۆستایانی زمانی کوردی ، باشتر لە كێشەكانی قوتابییە كوردەكان دەزانن .
بۆیە ئێمە وەک فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید سەبارەت بەو ڕەوشە ، ڕاوێژ بە مامۆستایانی زمانی کوردی دەکەین .
وە بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا ، پێشنیار دەكەین کە کۆبوونەوەیەك لە ڕێگەی زوم و تۆڕی ئینتەرنێت سازبکەین و بۆ تاووتوێ كردن و شرۆڤەكردنی ئەو مەبەستە .
ئێمە وەک فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید بە دڵ دەمانەوێت ئەرکەکانمان بەجێ بێنین لەو بوارەدا .
بۆیە داواکارین لە مامۆستایانی زمانی کوردی کە لە کۆبونەوەکانی زوم بەشداربن ، چونكە هەموویان پەرۆشن لەسەر ئەو بابەتە گرنگە .
ئەو مامۆستایانەی کە دەیانەوێت بەشداری کۆبونەوەكە بکەن لەسەر زووم ، دەتوانن ئێمەیلەکانیان و ژمارەی تەلەفۆنیان بنێرن بۆ ئەم ئێمەیلەی خوارەوە :
info@fkks.se
08.08.2021
لەگەڵ ڕێزماندا
کۆڤان ئامه دی
سه رۆکی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لەسوید
|
|