|
كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی پێنج |
|
2012-08-26 18:00 |
جوتیار شەریف |
jotiarsharif@fkks.se |
|
رێكەوتی 11/08/2012 لە لۆكالی كۆمەلەی مالمۆ كۆبونەوەی ھەرێمی پێنج بە ئامادەبۆنی دكتور ئەرشەد معروف به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ناوخۆی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه كوردستانیه‌كان و عادل دهوكی به‌رپرسی هه‌رێمی پێج و جەمیلە بەرزەنجی جێگری بەرپرسی ھەرێمی پێنج و بە ئامادەبونی ئەم ھەڤالانە لە كۆمەڵەكانی : كۆمه‌ڵه‌ی كارلسكرونا: كاك جمال ئەحمەد به‌پرسی كۆمه‌ڵه ، كاك حسێن به‌رزنجی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه ، كاك بكر احمد ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه. كۆمه‌ڵه‌ی مالمۆ: كاك عبدالكریم ئه‌رگوشی ، دكتور دلشاد ێالح ئاكره‌یی. كۆمه‌له‌ی كریستیانستاد: كاك ئەحمەد بابان به‌رپرسی كۆمه‌له ، دكتور قسمه‌ت میرخان ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه ، كامران ێالح ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه ، كه‌ڕه‌ڤان نێروه‌یی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه. كۆمه‌ڵه‌ی ترێلی بوری: كاك ئالان نێروه‌یی به‌رپرسی كۆمه‌له. به وه‌ستانی ده‌قیقه‌یەك بێده‌نگی بۆ رێزگرتنی گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد. - له‌لایه‌ن دكتور ارشد معروف به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ناوخۆی فدراسیون، بارودوخی فدراسیون به تێروته‌سلی باس كرا.
- له‌لایه‌ن كاك عبدالكریم ئه‌رگوشی به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی مالمۆ، به‌خێرهاتنی مێوانان كرا و هیوای خواست كه كۆبوونه‌وه‌كه كۆبوونه‌وه‌یێكی سودبه‌خش بێ كه بتوانین په‌یوه‌نیه‌كانی كۆمه‌له‌كانی هه‌رێم پته‌وتر بیكه‌ین.
- له‌لایه‌ن عادل دهوكی به‌رپرسی هه‌رێم فۆرمه‌كانی ناوی ئه‌ندامانی كۆمه‌له‌كان ل سه‌ر كۆمه‌له‌كانی هه‌رێم دابه‌ش كرا كه ناوی ئه‌ندامانی كۆمه‌له‌كان بۆ فدراسیون بنێردرێ، به‌لام له‌لایه‌ن كاك دكتور ارشد معروف په‌نجه راێش درا كه ئه‌م فۆرمانه یه‌ك جورنین به‌لكو سێ جوری فۆرمن. گوفتۆگۆ له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كرا دوای بڕیارمان دا كه هه‌ر كۆمه‌له‌یێك ئه‌ندامه‌تی سالانەی كۆمه‌ڵه‌ی خۆ بۆ كونتی فدراسیون ره‌وانه بكات .
- بارودوخی كۆمه‌ڵه‌كان: بارودوخی كۆمه‌له‌ی مالمۆ باش نی یه، سه‌ره‌رای هه‌بوونی ئه‌ندامانی زۆر، به‌لام بۆ كاركردن، هه‌ر كاك عبدالكریم به ته‌نیایه و چه‌ند كسێكی دوروبه‌ره‌كه‌ی هه‌ندێ جار یارمه‌تی ده‌ده‌ن. ئه‌م بابه‌ته كه‌وته به‌ر باس و گوفتوگۆ، كه كاك دكتور ارشد معروف پرسی(تو خۆ چ چاره‌یێكت هه‌یه كه ئێمه‌ی فدراسیون یارمه‌تی ئه‌م كۆمه‌له‌یه بیده‌ین؟). به‌لام هیچ ئالترناتیڤێك نه بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه. هه‌ر چه‌نده ئه‌م چه‌ند كه‌سه له كۆمه‌ڵه‌ی مالمۆ توانیانه،له رێكه‌وتی ٢٠ی ئادار ئاگری نه‌وروز بكه‌ن،له ٢۳ئادار ئاهه‌نگی نه‌وروز بكه‌ن. كاك دكتور ارشد چه‌ند په‌ندێكی هه‌بوو بۆ یارمه‌تی كۆمه‌له‌كه، كه خۆی كۆمه‌له هه‌ول بیدات ئه‌ندامانی خۆ ئه‌كتیڤ بكات تا بتوانن ئه‌م باره قورسه له سه‌ر شانی كاك عبدالكریم كه‌م بكرێته‌وه. عادل دھوكی باسی ئەوەی كرد كە فیدراسیۆن كۆمه‌ڵه‌كانی دروست نه‌كردووه، به‌لكو فیدراسیۆن له‌كۆمه‌ڵه‌كان دروست بووه و ده‌بێ كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌كتیڤ بن و ئابونه‌ی سالانه بده‌ن و چالاكی بكه‌ن تا بتوانن زیادتر بڕۆنه پێشه‌و. كاك عبدالكریم باسی ئەوەی كرد كە كۆمەڵە تیمی فوتبولیان ھەیە ، پینگ پۆنگ ده‌كه‌ن و زۆر چالاكی وه‌رزشی دیكە لە ناو سال، به‌لام كێشه‌كه له به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌یه كه چه‌ند كه‌سێكی كه‌م خۆیان ماندی ده‌كه‌ن. كۆمه‌له‌ی كریستیانستاد : له جالاكییەكانی كۆمەڵە بیرەوەری 8 ئادار روژی جیھانی ژنان ، 16 ئادار یادی هه‌له‌بجه‌یان ئاگری نه‌وروزیان و لە رەژی 23ی مانگ ئادار ئاهه‌نگی نه‌وروزیان پیر‌وز كردووه... بە سەرپەرەستی خوشكه بهاروچه‌ند ئەندامێكی كۆمەڵە له رێكه‌وتی 16/17/ 20 بەشداری سپورت لۆڤیان كرد. گله‌ی هه‌بوو كه هه‌ندێ كه‌س پاره‌ی هات و چووی رویشتن بۆ كۆنگره‌ی فدراسیونیان وه‌رنه‌گرتووه. دیسان له‌لایه‌ن دكتور ارشد معروف باس كرا، كه پاره‌ی هات و چوونتان ده‌وێت، یارمه‌تیتان ده‌وێت، ئه‌مه دوو ساله كه‌س ئابوونه خۆی نه‌داوه. هه‌ندێك له كۆمه‌له‌كان كۆنگره‌ی سالانه‌ی خۆیان ده‌بستن به بێی ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسی هه‌رێم یا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان ئاماده‌بێت. ئه‌م كارانه زیانبه‌خشن بۆ فیدراسیۆن و كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌ندام. كۆمه‌له‌ی ترێلی بوری: له لایه‌ن كاك ئالان نێروه‌یی باسی كۆمه‌له‌ی ترێلی بوری كرا، كه بارودوخی كۆمه‌له‌كه خرابه و پێویستی به فریاكه‌وتن هه‌یه. كۆمه‌ڵه‌ی كارلسكرونا: له رێكه‌وتی ۳١/٧/٢٠١١كۆنگره‌ی سالانه‌ی خۆیان كردووه . له ١/١١/٢٠١١،۳٠/١١/٢٠١١، ١٥/١/٢٠١٢، ٢۳/٦/٢٠١٢، كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌له‌ی خۆیان كردووه. بارودوخی كۆمه‌له‌كه‌یان خراب نی یه، به‌لام كێشه‌ی لوكالیان هه‌یه و داوای یارمه‌تی ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن. ئه‌و ئێواره‌یه مێوانی كۆمه‌له‌ی مالمۆ بووین، كه كاك عبدالكریم هه‌موو مێوانانی ده‌عوه‌ت كربوو. C:\Users\jotiar\Desktop\bild1.jpg C:\Users\jotiar\Desktop\bild.jpg |
|