Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
داخویانی
2014-08-07 01:00
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se

لەوکاتەی کە حکوومەتی کوردستان لەهەوڵی سەربەخۆیی ئابووری دابوو و سەرقاڵی ڕیفراندۆم بوون بۆ سەربەخۆیی کوردستان ، کوردانی ئێزیدی لە ناوچەکانی شنگال و زوممار،هەروەها کریستیان و شەبەک لە ناوچەی تلکێف وقەرەقۆش ، بە پلانێکی داڕێژراو دووچاری کۆمەڵکوژیەکی تر دەبنەوە کە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە بەئەنجام دەدەرێ .
ئەوەی ئەمڕۆ لەو ناوچانە ڕوودەدەن ، کارەساتێکی مرۆیی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەییە و لەئاکامدا ژیانی هەزاران لە ژن و منداڵ و پەککەوتە لەمەترسیدان و چاوەڕێ ی هەوڵ و هیممەتی هەموولایەکن بۆ ڕزگاری کردنیان لە مردن .هەروەها فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید ، وێڕای دەستخۆشی لە خۆڕاگری پێشمەرگە نەبەردەکان لەبەرەکانی شەردا ، ئەوە لەهەمان کاتیشدا زۆر بەتوندی کردارە تیرۆرستەکانی داعش ڕیسوا و شەرمەزار دەکات ، داوا لە سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و حکوومەت و هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان و نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەین کە هەرچی زووە چارەسەرێک بۆ ئەو کارەساتە تراژیدیە بدۆزنەوە و بەهەر ڕێگایەک بێت هاوکاری بگەیەننە هەموو ئاوارەکان ، بەتایبەتی ئەوانەی کە لەچیاکانی شنگال گیریان خواردوە و چەند ڕۆژێکە بەبێ ئاو و نان ژیان بەسەردەبەن .
هەر لێرەشدا ، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید ، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خێزانی شەهیدەکان دەکات ، بەتایبەتی ئەوانەی کە لەئاوەرەییدا گیانیان لەدەست داوە ، هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندار و نەخۆشەکان دەخوازین .
نەمری بۆ شەهیدان و مردن و سەرشۆڕی بۆ تیرۆرستانی داعش
بژی کوردستان
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
2014 / 8/6