|
Jalla för alla |
|
2010-12-11 12:00 |
fkks |
info@fkks.se |
|
پڕۆژه‌ی ( Jalla för alla ) سه‌کۆیه‌که بۆ ئه‌و گه‌نجه په‌ناهه‌ندانه‌ی که ته‌نیا هاتوون ، تا به‌ئازادی هه‌ستی خۆیان ده‌رببڕن و گه‌شه بده‌ن به تواناکانیان و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن به‌رامبه‌ر پرسه گرنگه‌کان له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی سویدی دا . پرۆژه‌که بنکه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوون ، تواناکانی ژیان و هه‌ستکردن ، ڕێگه به گه‌نجه‌کان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی چالاکانه کار بکه‌ن له پێناو دواڕۆژێکی نوێ و سه‌ربه‌خۆ له وڵاته نوێ‌که‌یاندا . گه‌نجه‌کان خۆیان ، له ڕێگه‌ی پێکهێنانی گرووپی کوڕان و کچان ،بنچینه‌یه‌ک داده‌ڕێژن بۆ ئه‌و بابه‌ته سه‌ره‌تاییانه‌ی که پێویستن بۆ ئه‌وانه‌ی که تازه هاتوون . هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌و بابه‌تانه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆیان به ئه‌زموون و پێداویسته‌کانی گه‌نجانه‌وه هه‌بێت بۆ درووست کردنی بناغه‌یه‌کی بێ وێنه ، وه پێویسته ده‌رئه‌نجامی ئه‌وبابه‌ته په‌روه‌رده‌یی یه له کاره‌کانی شاره‌وانی ، فه‌رمانگه‌ی په‌ناهه‌نده ، قوتابخانه‌کان و...هتد، به‌کار بهێنرێ ، بۆتێکه‌ڵ کردنی ئه‌و گه‌نجه تازه‌هاتوانه بۆ نێو کۆمه‌ڵگه‌ی سویدی . له‌لایه‌ن گه‌نجه‌کانه‌وه که به‌شداری چالاکیه‌کانی کار و باری هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌که‌ن له هه‌ندێ مه‌شق وڕاهێنانی به به‌بێ قسه ، ڕۆڵیک ده‌بینن که زیاتر بڕوایان به‌خۆیان هه‌بێت ، هه‌ندێ له‌و خوێندنانه پشت به هه‌ندێ بابه‌تی جیاواز ده‌به‌ستێت ، وه‌ک جیاوازی / وه‌ک یه‌کی له ژیانی ڕۆژانه‌دا ، تاوانکاری ، خواردنه‌وه ( ئه‌لکهول ) ، ماده هۆشبه‌ره‌کان ، سێکس و کارکردن له‌سه‌ر دواڕۆژیان له وڵاتی سوید . ناسینی کۆمه‌ڵگای سویدی هۆکارێکه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و به‌رپرسیاریه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژیان . ئه‌مه‌ش ئاسانکاریه بۆ ڕێکوپێکی ، پڕۆژه‌که سێ ساڵ ده‌خاێنێ ، له مانگی یه‌نیوه‌ری 2010 وه تاوه‌کو دێسێمبه‌ری 2012 ، ئه‌و زانین و زانیاریانه‌ی که له‌ڕێگای خوێندن و خوله‌کانی په‌روه‌رده و کۆبوونه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ دسه‌ڵاتداران و شاره‌وانیه‌کان وه‌رگیراون ، ده‌توانن له‌ڕیگای ماڵپه‌ڕی ( Skyddsvärnet ) وه‌ربگرن ، ده‌شتوانن له مانگی ئاداری 2010 وه به‌شداری له بڵاوکراوه‌که‌ی پڕۆژه‌که بکه‌ن .
به‌شداری ئاره‌زوومه‌ندان بۆ به‌شداری کردن له خوێندن و ڕاهێنان په‌یوه‌ندی ده‌کرێت به : oumie.ella.njai@skyddsvarnet.se 08-599 09 254 ته‌له‌فۆنی ئاسایی / 070-092 14 53موبیل /
فه‌رموو ناو، ته‌مه‌ن ،ژماره، ئه‌و زمانه‌ی قسه‌ی پێ ده‌که‌ی ، له‌گه‌ڵ ئه‌درێسی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری تێدا بکه‌ن ، له‌گه‌ڵ به‌رواری ده‌ست پێکردن ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داواکاری تایبه‌تیش هه‌بێت .
ئایا تۆ ئاره‌زوومه‌ندی ؟ خوێندنه‌که به خۆڕاییه و ئه‌و که‌سانه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن که ساڵانێکه له‌و کۆمه‌ڵه‌یه کار ده‌که‌ن و ئه‌زموونیکی باشیان هه‌یه له کارکردن له‌گه‌ڵ گرووپی کچان و کوڕاندا ، خوێندنه‌که به زمانی سویدیه و وه‌رگێری کوردی ( سۆرانی ) و عه‌ره‌بی و سۆماڵی هاوکار ده‌بن بۆ وه‌رگێران .
ئامانجی گرووپ : ) بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌یه که به‌ته‌نیا وه‌ک په‌ناهه‌نده هاتونه‌ته ستۆکهۆڵمJalla för allaپرۆژه‌ی ( له‌نێوان ته‌مه‌نی 12 بۆ 25 ساڵ .
جێگا : ) یان شوێنی نیشته‌جێ بوونیان ، ئه‌گه‌ر له سه‌ری ڕێکه‌وتن . Skyddsvärnetsلۆکالی کۆمه‌ڵه‌ی (
ڕێکخراو : ) به‌رپرسیاریه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌که له‌ڕووی ( دارایی و Skyddsvärnetکۆمه‌ڵه‌ی ( دیکۆمێنتیه‌وه ) ده‌کات ، پشتگیری دارایی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش له چوارچێوه‌ی فۆندی که‌له‌پووری گشتییه .
تێڕوانینمان بۆ مرۆڤایه‌تی : ده‌یکات له تێڕوانینی پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تیه‌وه ، له‌و یاداشت Skyddsvärnetئه‌و چالاکیانه‌ی که نامه‌یه‌دا هاتوه که ئه‌و ڕێکخراوه له‌ساڵی 1910 دا ده‌ری کردوه ، کورت کراوه‌ی له درووشمێکدا هاتووه ( یارمه‌تی و هاوکاری خه‌ڵک بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن یارمه‌تی خۆیان بده‌ن خۆی له یارمه‌تی و هاوکاری کردنی خه‌ڵکیدا ده‌بینێته‌وه تا ئه‌و Skyddsvärnetکاره‌کانی کاته‌ی ده‌توانن خۆیان گرفت و کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و به‌رپرسیاریه‌تی ژیانی خۆیان بگرنه ئه‌ستۆ .
له‌ڕێگای ئه‌و زیاده‌یه‌ی که هه‌مانه ، ده‌توانین یارمه‌تی خه‌ڵک بده‌ین : پشتگیری له‌و به‌هایانه ده‌کات که پێویستن بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتیSkyddsvärnet وه به‌های هه‌ر تاکێک به‌بێ ڕه‌چاوکردنی باری کۆمه‌ڵایه‌تی ، ته‌مه‌ن ، نێر و مێ ، جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی ، یان ئایینی .
|
|