Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
سوتانی سینەمای عامودە
2020-11-13 17:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید
info@fkks.se
سوتانی سینەمای عامودە لە بەرواری 1960-11-13 ، بەرپرسی شارۆچكەی عامودە ، هەموو قوتابیانی قوتابخانەی سەرەتایی بە زۆر دەبەن بۆ سینەما ، بە بیانوی بردنیان بۆ هاوكاری شۆڕشی جەزائیر ، بەهۆكاری ئەوەی سینەماكە بچوك بوو وەجێی هەموو قوتابیان نە دەبۆوە ، سینەما دووسێ جار لەسەریەك ئیشی پێكرا ، لەدووئەوەندەی خۆی زیاتر منداڵیان تێكرد كە گەیشتە نزیكەی 400 قوتابی ، زۆربەیان قوتابی پۆلی یەك تا پێنج بوون ، لە پڕ ئاگر لە سینەما كەبەربوو وەلە ئەنجامدا 283منداڵ دەسوتێن و گیان لە دەست دەدەن . تائێستا كەس بە هۆكاری ئاگر كەوتنەوەكە نازانێ ، دەوڵەتی سوریا هیچ بە دواداچوون ولێكۆڵینەوەیەكی لەو بارەیەوە نەكردوە . فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سویدشەهیدانی سوتانی سینەمای عامودە هەرگیز لە یاد ناكات ، هیوادارین جارێكی تر كارەساتی وا دووبارە نەبێتەوە. 2020-11-13 فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید