Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
بەهیوای ساڵێكی خۆش وبەختەوەر
2020-12-31 02:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
بەهیوای ساڵێکی خۆش و بەختەوەر ساڵی 2020 بۆ جیهان و بە تایبەتی بۆ خەڵکی کوردستان باش نەبوو . شەڕ و پێکدادان و داگیرکاری و زیندان و زیندانی کردن بەس نەبوو ، ڤایرۆسی کامباکسی کۆڤیدی 19ش هاتە سەر . بەهۆی ئەو هەموو کارەساتە بێ دەوڵەت و بێ دەرفەتەوە خەڵکی کوردستان گەورەترین خەسارەتیان بینی . بەکورتی خەڵکی کوردستان لە 2020 ەوە هیچ باشیەکی نەدیوە . ئەم دۆخە بە خەڵکی کوردستان دەڵێت کە کورد لە هەموو کات زیاتر ناوماڵی خۆی ڕێكخات. گرنگی زۆر بە یەکێتی نەتەوەیی و نیشتمانی کوردستان بدات . یەک دەنگ بن لە بەرامبەر هێرشی دەوڵەتانی داگیرکەر لە ڕێگای کارەکانیانەوە زەمینەی هێرش بۆ دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان خۆش نەكەن . بە بەرپرسیارێتی و بە هەستیارییەکی گەورەوە لە ڕێگەی دیالۆگەوە کێشە ناوخۆییەکانتان چارەسەر بکەن . بەو هیوایەی ساڵی نوێ ئازادی و ئاشتی بۆ جیهان و بەتایبەتیش بۆ خەڵکی کوردستان بێتە دی . ژیانێکی بەختەوەر و بەختەوەر بۆ هەموو مرۆڤایەتی فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید