|
زارا محمەدی خەباتگێری زمانی کوردی |
|
2021-03-11 18:00 |
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید |
info@fkks.se |
|
زارا محمەدی خەباتگێری زمانی کوردی
زارا محمەدی تەمەنی 28 ساڵە و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ، لەیەکێک لە گوندەکانی سەر بە پارێزگای سنە لەدایک بوە ، زارا محمەدی مامۆستای زمانی کوردی بوە و نزیکەی دەساڵە خۆبەخشانە وانەی کوردی بە قوتابیانی ئەو گوندانە دەڵێتەوە ، یەکێک بوە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی نوێژینەوە و دواییش وەک لێپرسراوی ئەو ڕێکخراوە هەڵبژێردراوە ، ڕژێمی ئێران بەهەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئێران تاوانبارکرد و دەساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند .
زارا محەمەدی لەبەر ئەوەی کە ڕێکخراوێکی خێرخوازی بەناوی نوێژینەوە پێکهێناوە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکانی کرماشان و لوڕستان لەگەڵ فێرکردنی خۆبەخشانەی منداڵانی کورد بە زمانی دایکیان .
گرتنی زارا محمەدی و سەپاندنی سزای دەساڵ زیندانی و دواییش کرا بە پێنج ساڵ ، یەکێکە لەسیاسەتەکانی ئێران بۆ سڕینەوە و لەناوبردنی کورد لەبری ئەوەی مافی نەتەوەیی و مرۆڤایەتی کوردان دابین بکات ، وەک تورکیا و وڵاتانی تری داگیرکەر ، هەبوونی مافی کوردان وەک کێشەییەکی سەرەکی خۆی دەبینێ ، بۆیە بە زیندانیکردن و کوشتن و سزای لەسێدارەدان بۆ کچان و کوڕانی کورد دەیەوێ چاوترسێنی خەڵکی کوردستان بکات ، بەڵام ئەوان نازانن کە هەموو كچ و دایکانی کورد مامۆستای زمانی کوردینە و هەموو لاوانی کورد پارێزەری مافی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆیانن .
زارا محمەدی جێی شانازی هەموو کوردانە و چقڵی چاوی دوژمنانە .
فیدراسیۆنی کۆمەڵەکوردستانیەکان لەسوید داوا لەگەلی کوردستان و هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دەکات کە بریاری دادگای ئێران ڕیسوا بکەن و هەموو پشتگیری خەباتی دیموکراتی لە ئێران و کوردستان بکەن .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان
سوید |
|