Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
جینۆسایدی ئەنفال 2021/4/14 – 1988/4/14
2021-04-14 18:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
جینۆسایدی ئەنفال 2021/4/14 – 1988/4/14 ئەنفال پڕۆسەیەكی بەدناوی بەعسیەكان بوو، ئامانجی قڕكردنی كورد و سوتاندنی خاكی كوردستان و هەڵتەكاندنی ژێرخانی ئابووری و لاوازكردن و نەهێشتنی كلتووری ڕەسەنی كوردی بوو. ئەنفال ئەو برینە قووڵەی جەستەی كوردە كە هەرگیز ساڕێژ نابێ ، نەوە لەدوای نەوە وەك یادەوەریەكی تاڵ لە مێژووی كوردا یادی دەكەنەوە . بۆ یەکەم جار ئەنفال لە 31/7/1983 لەدژی خەڵكی بێتاوانی بارزان لە كۆمەڵگەكانی بەحركە و قوشتەپە و هەریر دەستی پێکرد ، ئەویش بە ئەنفالكردنی 8000 مێردمنداڵ و پیاو و پیر ئەنجام درا و بردیانن بۆ بیابانەكانی باشووری عێراق و زیندە بەچاڵ کران . قۆناغەكانی پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال لە 23/2/1988 دەستی پێكرد هەتا 6/9/1988 ی خیاند وماوەی 198 ڕۆژی خایاند... لەم پڕۆسەیەدا 200 هەزار هاووڵاتی كوردی سڤیل بوونە قوربانی و بەرەو دۆزەخەكانی بەعس بران و لە ((تۆپزاوە و نوگرە سەلمان و دوبس و عەرعەر)) ەدا لەناوبران و بۆ هەتا هەتایە بێسەر و شوێن کران . فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دادەنەوێنین ، هیوادارین ئەم یادە ببێتە هۆکار و هەوێنێک بۆ یەکڕیزی ماڵی کورد و یەکهەڵوێستی و یەکدەنگی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان .   فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان / سوید