|
هێرشی نەژادپەرستانە لە دژی کوردان لە تورکیا بەردەوامە! |
|
2021-07-31 12:00 |
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید |
info@fkks.se |
|
هێرشی نەژادپەرستانە لە دژی کوردان لە تورکیا بەردەوامە!
لە 30.07.2021 لە ناوچەی مەرام-ی کۆنیا هێرشێکی دڕندانە کرایە سەر خێزانێکی کورد ، بکوژەکە بە چەکەوە دەچێتە ناو ماڵی ئەوخێزانە کوردە و 7 ئەندامی خێزانەکەیان دەکوژێت و دواتر ئاگر لە هەموو ماڵەکە بەرئەدا
ئەو خێزانە کوردە لە 12ی ئایاردا دوو مانگ لەمەوبەر هێرشیان کرایە سەر، ئەمڕۆ هەموو خێزانەکە بەشێوەیەکی دڕندانە کوژران.
ناوی ئەو کوژراوانەبریتی بوو لە :
( یاشار دەدەئۆغوللاری ، بارش دەدەئۆغووللاری ، سەرپیل دەدەئۆغوللاری ، سەراپ دەدەئۆغوللاری ، ئیپەک دەدەئۆغووللاری ، مەتین دەدەئۆغووللاری ، سیپەل دەدەئۆغووللاری )
ئەم هێرشە ئەنجامی سیاسەتی دەوڵەتی نەژادپەرستانەیە !
لە تورکیا ڕووداوی سروشتی وەک سووتانی دارستانەکان، دەخاتە ئەستۆی كوردەكان وتاوانباریان دەكات .
لە ڕۆژنامە و بەرنامەی تەلەفزیۆنیدا، ڕۆژانە پرۆپاگەندەی ڕەگەزپەرستی، ڕق و کینە لە دژی کوردان دەکرێت .
مێشکی خەڵکەکەیان بە سیاسەتی نەژادپەرستییەوە شتۆتەوە ، ئەم سیاسەتەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە زەمینەی هێرش و کوشتاریش دروست بێت .
ئەگەر حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان ڕێگریان لە هێرشەکەی 12ی ئایار بکردبا ، ئەمڕۆ ئەم ڕووداوە ڕووی نەئەدا . سیاسەتی ئەمڕۆی حکومەتی تورکیاهەمیشە هانی هێرشبەرە ڕەگەز پەرستەکان دەدات .
ئێمە وەک فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید ئەم كوشتارگەرییە ی ئەو خانەوادە کوردە بە توندی شەرمەزار دەکەین . خوالێیان خۆشبێ وڕەوانیان شاد بێت ، سەبوری هەموولایەك بدات .
ئێمە داوا لەڕای گشتی جیهان دەکەین کە لە بەرامبەر هێرشەکانی نەژادپەرستی لە تورکیا بێدەنگ نەبن ، هەروەها بەتایبەتی داواش لەگەنجانی کورد دەکەین، کە خۆیان لە کاری توندوتیژی بەدوور بگرن کار و تێکۆشانیان لە دژی هەموو جۆرە زوڵمێک، بە هەستێكی گەورەو میتودێكی دیموکراتییانە لەبەرچاوبگرن....
31.07.2021
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید
|
|