|
کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له لینشوپینگ |
|
2012-01-31 02:00 |
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید |
info@fkks.se |
|
کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له لینشوپینگ به‌ڕێوه‌چوو وه‌ک بڕیاڕبوو کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی به‌ڕێوه‌بچێ، ئه‌مڕۆ به به‌شداری ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی و سه‌رۆکی فیدراسیۆن وسکرتێری فیدراسیۆن وبەرپرسی ڕاگەیاندن وبەربانگ کۆنگره له لینشۆپینگ سازکر ا کۆنگره به چه‌ند وته‌یه‌کی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌که ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کرد، هاوکات دەستەی دیوان لە سێ کەس پێکهاتبوون ، کۆنگرە بەڕێوەچوو له. له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمیتەی پێشوو ، ڕاپۆرتی کار و چالاکییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری خوێندرایەوە. دوابەدوای ئەو داوا له به‌رپرسی دارایی کرا که ڕاپۆرتی دارایی ساڵی ٢٠١١ پێشکه‌ش به ئاماده‌بووانی کۆنگره بکات . دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکان ڕێگه‌درا به ئه‌ندامان ڕاوبۆچوونی خۆیان دەربڕن . له کۆنگره‌دا داوا کرا که لیژنه‌یه‌ک پێکبهێنرێ بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر برگه‌کانی ڕه‌شنووسی پێشنیارکراوی په‌یڕه و پرۆگرامی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی . دوای ڕاگه‌یاندنی پشوویه‌کی چه‌ند خوله‌کی ئه‌ندامانی نوێ بۆ ده‌سته‌ی کۆمیتەی کارگێڕ هەڵبژێردران . ئه‌و به‌ڕێزانه خواره‌وه هه‌ڵبژێردران بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی - به‌ڕێز دڵشاد پرونی - به‌ڕێز وشیار تۆڤی - به‌ڕێز حه‌سه‌ن تۆڤی! - به‌ڕێز دڵشاد ئه‌لیاسی - به‌ڕێز یاسین ئه‌لیاسی - به‌ڕێز موحه‌مه‌د کوردی - به‌ڕێز نه‌جات جیهاد - به‌ڕێز عومه‌ر عبدالستار - به‌ڕێز حامید ته‌ها - عمیاد موحه‌مه‌د دوا به دوای ته‌واوبوونی کۆنگره ئه‌ندامانی کۆنگره مانه‌وه بۆ گێرانی شه‌وه ئاهه‌نگێک بۆ ئەندامان . دڵشاد پرونی بۆ ماڵپه‌ڕی فیدراسیۆن وبەربانگ/ وێنه‌کان له ماڵپه‌ڕێ ڕۆژین هه‌یه بۆبڵاوکردنەوە ! سوپاس بۆ شه‌رمین خان که خۆی توانی ئاماده بێت له کۆنگره‌که‌مان له شاری لینشوپینگ!!! سوپاس بۆ هه‌موو هه‌ڤالانی که له‌گه‌ڵ ئه‌و بوون و ئاماده‌بوون. دڵشاد پرۆنی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له لینشوپینگ Links: ------ [1] http://www.rojin.se/roj_gutar.php?id=73|+|amp|+|lang=ku
|
|