Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
كۆبونەوەی ھەرێمی ( 4 ) لە شاری ڤالشوپینگ لە روژی 31/8/2012
2012-09-19 16:00
جوتیار شەریف
jotiarsharif@fkks.se
كۆبونەوەی ھەرێمی ( 4 ) لە شاری ڤالشوپینگ لە روژی 31/8/2012

روژی ھەینی رێكەوتی 31-08-2012 لە شاری ڤالشوپینگ ھەرێمی (4)ی فیدراسیونی كۆمەڵە كوردستانییەكان كۆبونەوەی یەكەمی ئەنجامدرا بە سەرپەرەشتی د. ئەرشەد مەعرووف بەرپرسی پەیوەندییەكانی ناوخۆی فیدراسیون
و بە ئامادەبونی :
1. محمود محمد بەرپرسی ھەرێمی 4.
2. فتاح دوسكی كۆمەلەی كۆڵتوری فالشوپینگ
3. زنار ێالح سەروكی كۆمەڵەی فاشوپینگ
4. عادل دھوكی سكرتێری كۆمەڵەی فالشوپینگ
5. بەیار سعدی كۆمەڵەی ڤالشوپینگ
6. جمیل كوجەر سەروكی كۆمەڵەی كوردستان لە یونشوپینگ



كۆبونەوەكە كرایەوە لە لەیەن د.ئەرشەد مەعرووف بە دەقیقەیەك وەستان بو گیانی پاكی سەرجەم شەھیدانی كوردستان
لە لایەن زنار ێالح سەروكی كۆمەڵەی فالشوپینگ بەخێرھاتنی گەرمی ھەمو لایەكی كرد، داوای كرد ھاوكاری و برایەتی زیاتر بێت لە نێوان كۆمەڵەكانی ھەرێمی (4).
د.ئەرشەد مەعرووف بەرپرسی پەیوەندییەكانی ناوخۆ پێشەكی سلاوە گەرمی كۆمیتەكانی كارگێر، راوێژ، رڤیسور فیدراسیونی گەیاندە بە ئامادەبوان و رولی كۆمەڵەی ڤالشوپینگ و یونوووپینگی بەرز نرخاند و داوای سەركەوتنی بو كۆمەلەكانی كرد و بە كورتی باسی چالاكییەكانی فیدراسیونی كرد:
لە ماوەی 19/5 ھەتا 31/8 فیدراسیون بە ووەند جالاكی گەورە ھەستاوە لە گەل ئەوەی كە پشووی ھاوین بوە لە وانە:
+ نیشاندانی فیلمێك لە سەر تۆندوتیژی دژی ژنان لە كوردستان.
+ نیشاندانی فیلمێك لە سەر زیندانی دیاربەكر و زیندانییە سیاسیەكانی باكوری كوردستان.
+ ھاوكاری و خەباتی ھاوبەش لەگەل ئەنجومەنی كوردی روژئاوای كوردستان.
+ 10/6 سەرەدانی وەفدی حزبی دیموكراتی كوردستان-ئیران.
+ 1/9 سمینارێك بو د.ئبدالباسگ سیدا سەروكی ئەنجومەنی نیشتیمانی سوریا لە ABF.
ھەروەھا ووەند جالاكی تر....
ناساندنی

بەرپرسی ھەرێمی (4) – بەرێز محمود محمد وەك ئەندامی كومیتەی گشتی فیدراسیون بە ئامادەبوان.
باردوخی كۆمەلەكان:
كۆمەڵەی یونشوپینگ جمیل كوجر بە كورتی باسی جالاكییەكانی كۆمەڵەی كرد و وپاشان رەخنەی لە فیدراسیون گرد كە ئاگادراری كونگرە نەكراون و داوای كرد كە پەیوەندییەكان توندتر بكرێت و داوای راپورتی كۆنگرەی فیدراسیونی و ھەندێ زانیاری لە سەر Folksam- sios لە گەل راپورتەكە كرد.
كۆمەڵەی كۆلتوری فالشوپینگ ، زنار ێالح سەروكی كۆمەڵە بە دور و درێژی لە سەر چالاكییەكانی دوا، كە بریتی بون لە یارمەیدان و ھاوكاریكردنی ئەندامانی كۆمەڵە لە كاتی نەخوشی و پێویستدا. یادی كیمیابارانی ھەلەبجەی شەھید
و ھەلكردنی ئاگری نەوروز و ئاھەنگی نەوروز بۆ رەوەندی كوردی لە فالشوپینگ. گرنگی دان بە لاوان بە تایبەتی لە بەشداریكردنیان لە وەرزش و كردنەوەی یانەی Västkurd لە مانگی (7) ئەمسالە بە ھاوكاری (7-8) تیپی ڤوتبول بە سەرپەرەشتی كۆمەڵە، كە نزیكەی (27-40) گەنخ لەو یانەیە بەشدارن كە لە ژێر چاودێری و سەرپەرەشتی عادل دھوكی دایە كە تا ئێستا بە (25) ھەزار كرون یارمەتی دراون.داوا دەكەن كە فیدراسیۆن ھاوكاری و یارمەتیان بدات.
لە مانگی 01/2012 كورسی زمانی كوردیان بو مندالانی تا تەمەن 12 سال كرابویەوە ونزیكەی 4 مانگی خایاند، ئەم كورسە دوبارە بوتەوە و دابەوشبوە بە دوو گروپو (A,B). داوای یارمەتی لە فیدراسیۆن دەكەن لە ئەو زەرەرەی كە لە كاتی ھاتنی نوینەرانی كۆمەڵە بو كۆنگرەی فیدراسیۆن ھاتبون كە نزیكەی (7850) كرونە.
پێشنیار دەكەن كە بو كۆنگرەی داھاتو فیدراسیۆن لە ھەر كۆمەڵەیەك (3-5) ئەندام بنێرێت( سەروك، سكرتێر و بەرپرسی دارایی كۆمەڵە ) بو ئەوەی رێگەی گفتوگو زیاتر بكرێت و مافی ئەندامان نەخورێت..
پێشنیار و رەخنە:
پێشنیار دەكەین كە پەیوەندییەكان توندتر بكرێت، و ئاگادری كۆمەڵەكان لو جموجولی فیدراسیۆن بكرێت. لە ھەمانكاتدا داوادەكەن كە نیونەران بۆ كۆنگرەی فیدراسیۆن دیاری بكرێت لە (3-5) ئەندام لە ھەر كۆمەڵە و دوای وتووێژەكان كوبونەوەكە لە پاش دوو كاتژمێر كوتایی پێھات...