Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
21 پەرلەمانتاڕی سویدی پشتگیری لە زمانی كوردی دەكەن
2021-02-21 22:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
21 پەرلەمانتاری سویدی پشتگیری لە زمانی کوردی دەکەن ، کە چۆن زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمی لە تورکیا ! بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید کەمپینێکیان بۆ زمانی دایک دەست پێ کرد . لە کامپینەکەیان سەرنج دەخەنە سەر ئاستەنگی بۆ سەر زمانی کوردی . زمانی کوردی ، لەناو خێزانە کوردەکاندا ، وەک پێشوو لەبازاڕ و شەقامدا بەکارناهینرێ بە تایبەتی لە نێو نەوەی نوێی کورد زۆر بە کەمی بەکار دەهێنرێت . بۆ ئەوەی زمانی کوردی بپارێزرێت و گەرەنتی بکات، پێویستە زمانی کوردیش وەک زمانی فەرمی بناسرێ و زمانی کوردی ببێتە زمانی پەروەردە لە تورکیا و باكوری کوردستان . بۆ ئەوەی زمانی کوردی بکرێت بە زمانی پەروەردە لە باکووری کوردستان، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین پلاتفۆرم بۆ بەدەستهێنانی مافی پەروەردە و بەکارهێنانی زمانی کوردی دامەزراوە . فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید پشتیوانی لە هەموو هەوڵ و کۆششێک دەکات بۆ زمانی کوردی . هەڵمەتەکە بەرفراوانە لە کوردستان و سوید و زۆر وڵاتی دیکەی ئەوروپا بەردەوام دەبێت . ئێمە زۆر شانازی دەکەین کە کەمپینەکەمان گەیشتووەتە پەرلەمانی سوید کە زیاتر لە 20 پەرلەمانتاری پشتیوانی خۆیان بۆ پەروەردەی زمانی کوردی دەربریوە . ئەم کەمپینە بەردەوام دەبێت و ناوەستێت تا زمانی کوردی وەک زمانی فەرمی و زمانی پەروەردەیی لە تورکیا بناسرێت . زۆر بەگەرمی سوپاسی هەموو ئەو پەرلەمانتارانە دەکەین کە بە واژۆکانیان پشتگیرییان لە زمانی کوردی کردووە . کۆڤان ئامه دی سه رۆکی فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید