Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
لە دژی تیرۆر ، فەرەنسا بە تەنیا مەهێڵن
2020-10-29 16:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید
info@fkks.se
لە دژی تیرۆر ، فەرەنسا بە تەنیا مەهێڵن 2020-10-29 کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی ، لە فەرەنسا کەسێکی تیرۆریست ، بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەر کڵێسەیەک لە شاری نیس ، کە لە هێرشەکەدا سێ کەسی بێتاوان کوژران . لەم چەند ڕۆژەی دواییدا چەند هێرشیکی تیرۆریستی لەلایەن توندڕەوە ئیسلامییەکانەوە کراوەتە سەر فەرەنسا . ئەوەی جێی ئاماژە پێکردنە ئەو هێزوگرووپە تیرۆریستانەی وەک داعش وئەوانەی هاوکاریانن ، هیچ پەیوەندییەکیان بە ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە نییە . هەموومان باش دەزانین کە لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش ، ووڵاتی فەرەنسا یەکەم ووڵات بوو کە پشتگیری گەلی کوردستانی کرد . فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید داوا لە حکومەتی سوید ، یەکێتی ئەوروپا و هەموو هێزە ئاشتیخواز ودیموکراتیخوازەکان ، بەتایبەتی داوا لە کۆمەڵگای ئیسلامی دەکەین کە لە دژی ئەو هێرشە تیرۆریستانە بێدەنگ نەبن وپشتگیری فەرەنسا بکەن . فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید